Find anything you need on Yalla

٨ نهێنی چێشتخانە بۆ خانمانی عێراق لە جەیمی ئۆلیڤەری بەناوبانگەوە

0

٨ نهێنی چێشتخانە  بۆ خانمانی عێراق لە جەیمی ئۆلیڤەری بەناوبانگەوە
جەیمی ئۆلیڤەر شێفی جیهانی بەناوباگ لە نیو خانمای عێراق، بەڵام هێشتا زۆربەیان نهێنیی چیشتخانەکەی نازانن کە لەم دواییانەدا پێشکەشی کردووە.

١. بۆ ڕزگار بوون لە پاشماوەی پەڵەی میوە لەسەر پەنجەکانت تەنها بە پەتاتەی پاککراو سەری پەنجەکانت بسڕە یان سرکەی سپی بەکار بهێنە.

٢. نابێت ترشەمەنی و تەماتە لە پلەی گەرمی نزمدا دابنرێت لە نێو سەلاجەدا چونکە دەبێتە هۆی تێکچونی تام و بۆنەکەی.

٣. بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ ماوەیەکی زیاتر ئەو شیرانە بەکار بهێنیت کە کەم دەمێننەوە، تەنها کەمێک خوێی تێبکە.

٤. کاتێک ئەو خواردنە یان ئەو شۆربایەی دروستی دەکەیت زیاد لە پێویست چەوربوو، ئەوا بیکەرە ناو دەفرێک سەهۆڵی تێدابێت، دەبینیت کە چەورییەکە لایەکی دەفرەکە دەگرێت و تۆش دەتوانیت بە ئاسانی جیای بکەیتەوە.

٥. ئەو ئاوەی بەکاری دەهێنێنیت بۆ کوڵاندی پاستا یان پەتاتە فڕیی مەدە، دەتوانیت ڕوەکەکانی ماڵەکەتی پێ ئاو بدەیت چونکە پێکهاتەیەکی زۆری خۆراکی و ڤیتامینی تێدایە کە بە سودە بۆ ڕوەک.

٦. ئەگەر خواردنەکەت سوێر دەرچوو، پەتاتەیەکی پاککراوی تێبکە و دەبینیت هەموو خوێکەی هەڵمژیوە.

٧. ئەگەر برنجەکەت سوتا، پارچەیەکی نانی سپی لەسەر برنجەکە دابنێ بۆ ئەوەی تامی سوتاوییەکەی  نەهێڵێت.

٨. ئەگەر نەتزانی ئەو هێلکەیەی بەکاری دەهێنیت تازەیە یان نا ، هێلکەکە بخەرە نێو ١٠ سم ئاو، ئەگەر هێلکەکە ژێر ئاو کەوت ئەوا کۆن بووە و بە کەڵک نەماوە، بەڵام ئەگەر لە سەرەوە مایەوە ئەوا مانای وایە تازەیە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!