Find anything you need on Yalla

چۆنیه‌تی دروست كردنی بوره‌ك

0

ئەم خواردنە عێراقییە پێوسیتی بە کار و ماندوبوونی زۆر نییە، بەڵام پێویستی بە هەندێک وردەکاری دەستی هەیە لە کاتی ئامادەکردنیدا.

بەشێوەیەکی گشتی (بۆرەک)، لە هەویرێکی تایبەت و ناسک دروست دەکرێت کە ناواخن دەکرێت بە گۆشتی وردکراو، مەعدەنوس و بیبەر و بەهارات، دواتر هەورەکە و ناواخنەکەی دەپێچینەوە و سوری دەکەینەوە تا رەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ زەردی ئاڵتونی.

کاتێک کە منداڵبووم زۆر حەزم لەم خواردنە بوو، زۆر هەستم بە نائومێدی دەکرد کاتێک دەستم نەدەکەوت. بورەک سەرەڕای ئاسانی دروستکردنی، بەوە ناسراوە کە زۆر بەتامە و  بە ژەمێکی خێرا و لاوەکی دادەندرێت لەپاڵ ژەمەکانیتردا.

سەبارەت بە کەسە ڕوەکییەکان یان ئەو کەسانەی ئارەزووی گۆشت ناکەن، نەوال نەسروڵا، شێفی بەناوبانگی عێراقی رێنماییمان دەکات بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە پەنیری مۆزارێلا و پەنیری ئیتاڵی لە بری گۆشت.

پێش ئەوەی دەست بە وردەکارییەکانی خواردنەکە و چۆنێتی ئامادەکردنی بکەین، پێیویستە بزانین کە دەبێت هەویرێکی گونجاو بەکاربهێنرێت لە دروستکردنیدا، و دەتوانن خۆتان هەویرەکە دروستبکەن، بەڵام من پێم باشترە هەویری ئامادەکراو بکڕن. دواتریش بڕیارەکە لە لای خۆتانە تەنها ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەبێت وریابن ئەو هەویرەی دەیکڕن هەویرێکی ئەستور نەبێت.

بە نۆشی گیانتان بێت!

بۆ ئامادەکردنی نزیکەی سی دانە بۆرەک پێویستت بەم پێکهاتانە دەبێت:

  • پاکەتێک هەویری بۆرەک (فیلۆ)
  • ٥٠٠ گرام گۆشتی مەڕ بە وردکراوی کە پێویستە کەمێک چەوربێت
  • چەپکێک مەعدەنوس
  • بیبەرێکی سوری گەورە
  • یەک دانە پیازی گەورە
  • بەهارات (یەک کەوچکی چای)
  • دارچین (چارەکە کەوچکێکی چای)
  • هێل (چارەکە کەوچکە چایەک)
  • بیبەری رەش (نیو کەوچکە چای)
  • ترشیاتی مانگۆ
  • زەیتی زەیتون
  • زەیتی گوڵەبەڕۆژە
  • خوێ
  • خاولییەکی شێدار

 

چۆنێتی ئامادەکردنی:

  • دەبێت پیازەکە بە شێوەیەکی زۆر جوان وردبکەین، دواتریش دەیکەینە ناو تاوەیەیک و لەناو زەیتی زەیتوونەکەدا بۆ ماوەی چەند خولەکێک سوری دەکەینەوە.
  • پاش ئەوەی پیازەکە سور دەبێتەوە، گۆشتە وردکراوەکە دەکەین بەسەریدا و سوردەکرێتەوە. تێبینی ئەوە دەکەین کە چەورییەکی زۆر لە گۆشتەکە دێتە دەرەوە. بەردەوامبن لە سوررکردنەوەی هەتا گۆشتەکە بە تەواوی سوردەبێتەوە.
  • لەکاتێکدا کە گۆشتەکە سوردەبێتەوە، ئێوە مەعدەنوس و بیبەرە سورەکە وردبکەن.
  • پاش ئەوەی گۆشتەکە سوربووەوە و چەورییەکەی پێوە نەما، بیبەرە سورەکە و بەهاراتەکە دەکرێت بەسەریدا و لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ دەکرێت لەسەر ئاگرکی هێواش. پێکهاتەکە بۆ ماوەی سێ خولەک بەجێ دەهێڵیت و خوێ دەکەیت بەسەریدا. پێویستە لەم قۆناغەدا تێکەڵەکە نە زۆر چەور بێت و نە زۆر ئاوداربێت بۆ ئەوەی هەویرەکە شەقنەبات لە کاتی سورکردنەوەدا. دواتر مەعدەنوسەکە دەکرێت بەسەریدا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەجێی دەهێلین تا سارد دەبێتەوە.
  • کاتێک گۆشتەکە سار دەبێتەوە، مانگۆکە بە ئامێری کارەبایی ورد دەکرێت و ئامادە دەکرێت.
  • کاتێک کە گۆشتەکە سارد دەبێتەوە، پارچە هەویرەکان لە ناوەراستەوە لەت دەکرێت، دواتر دوو پارچەکە لەسەر یەک دادەندرێت و خاولییەکی شێدار دەدرێت بەسەریدا بۆ ئەوەی هەویرەکە وشک نەبێتەوە.
  • هەویرەکە لە شێوەی چوار گۆشەدا لەت دەکرێت.
  • کەوچکێک لە تێکەڵەکە دەکەینە سەر بەشی خوارەوەی هەویرەکە و وردە وردە بەرەو سەرەوە دیپێچینەوە لەسەر شێوەی جگەرە.
  • پاش ئەوەی پێچانەوەی بورەکەکان تەواوبوو پێوسیتە لەسەر کاغەزێک دابنرێت کە پێوەی نەنوسێت. ئەگەر بتەوێت دەتوانیت لە ساردکەرەوەدا هەڵیبگریت و هەر کاتێک بتەوێت بەکاری بهێنیت.
  • دواتر زەیتی گڵەبەڕۆژەکە دەکرێتە ناو تاوەیەک و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەندرێت بۆ ئەوەی لە کاتی سورردنەوەدا بورەکەکە نەشکیت. بورەکەکە سوردەکرێتەوە تا رەنگی دەگۆڕێت بۆ زەردی ئاڵتونی.
  • بورەکەکە لەگەڵ هاراوەی ترشیاتی مانگۆکەدا پێشکەش دەکرێت.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!