چۆنێتی دروستکردنی گەزۆ
1. ٢ کوپ شەکر
2. یەکک کوپ هەنگوین
3. یەک کیسە ڤانێلا
4. ١ کەوچکی بچوک هێلی کوتراو
5. یەک کوپ شەکر سیرۆپ یان زورات
6. ٢ سپێنەی هێلکە
7. گوێز یان بادەم یان فستق بە پێی ئارەزوو
چۆنێتی دروستکردنی
شەکر، هەنگوین، ڤانێلا و هێل و شەکری سیرۆپەکە دەکەینە ناو مەنجەڵێک و بۆ ماوەی ٣ خولەک لەسەر ئاگردایدەنێین تا خاو دەبێتەوە و دێتە کوڵ. پاشان سپێنەی هێلکەکە دەخەینە ناو خەڵاتی کارەبایی تا وەکو کرێمی لێدێت و دواتر گیراوەی شەکرەکەی دەکەین بەسەردا وبۆ ماوەیەک دەیهێڵینەوە.دواتر فستق یان بادەم و گوێزەکەی تێدەکەین و لەسەر سینییەکی ئارداوی بە شێوەیەکی جوان دایدەنێین و پاشان دەیکەینە نێو سارکەرەوەوە تا ڕۆژی دواتر دەتوانین بە ئارەزووی خۆمان بیبڕین وئاردی زیاتری دەکەین بە سەردا و پێشکەشی میوانەکانمانی دەکەین.