Find anything you need on Yalla

چیرۆکی پەتاتەت بیستووە؟

0

 

باوەڕدەکەیت ئەگەر بوترێت پەتاتە کاریگەری هەبووە لەسەر گەشەسەندن و بەردەوام بوونی شارستانییەتی نوێ؟

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ngm.nationalgeographic.com

بەر لە ٨ هەزار ساڵ دانیشتوانی بیرۆ لەچیاکانی ئەندێز بۆ یەکەمجار دەستییان دایە چاندنی ئەم ڕووەکە، بەهۆی پێکهاتەکانی”خوێ، چەوری، پڕۆتین و کاربۆهیدرات   ” خۆراکێکی نموونەیی بوو لەبیرۆ، ئەم رووەکە بووە هۆی بەهێزکردنی جەستەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە و توانییان ئیمپراتۆرییەتی ئینکا درووست بکەن.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
www.plantswap.net

دەریاوانانی ئیسپانیا ئەم بەرهەمەیان لە بیرۆ  گەیاندە ئەوڕوپا، بەڵام ئەوڕوپییەکان خواردنی پەتاتەیان بەنەشیاو دانا  و وەکو ڕووەکێکی جوانی بەکارییان هێنا، بەڵام دوای ٢٠٠ ساڵ و لە سەدەی ١٨ پەتاتە بووە یەکێک لەگرنگتین خۆراکەکانی دانیشتوانی ئەوروپا  و بووە خواردنی سەرەکی هەژاران.

x
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
en.wikipedia.org

پەتاتە یەکێک بووە  لەو خواردنانەی دەستی هەبوو لە زیاد بوونی ژمارەی سەرەکی دانیشتوانی ئێرلەندا و دواتر  بووە خواردنێکی سەرەکی  لەوێ، بەڵام کێڵگەکانی پەتاتە تووشی نەخۆشی هات و لە ساڵی ١٨٤٥  ئەم وڵاتە تووشی گەورەترین قات و قڕی هات کە بەقات وقڕییە گەورەکەی ئێرلەندا ناودەبرێت، لەئەنجامدا ملیۆنێک کەس لەبرسا مردن و ملیۆنێکی تریش ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون، ئەم ئاوارانە ڕاستەوخۆ  دەستییان لە گەشەسەندنی کارگەکانی سەدەی ١٩ هەبووە  وهەر  ئەم کارگانەش  فاکتەری سەرەکی  گەشەسەندی شارستانیەتی نوێن !

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!