Find anything you need on Yalla

چەند خۆراکێکی گرنگ بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لە مانگی رەمەزاندا

0

هەندێک کەس لە مانگی رەمەزاندا سەرباری ئەوەی رۆژانە ١٦ کاتژمێربە رۆژوو دەبێت بەڵام کێشی لەشی زیاد دەکات، ئەمەش بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیستمە خۆراکییەی کەهەڵیانبژاردووە و دەیخۆن لەو مانگەدا.

ئەم لیستەی خوارەوەش چەند خۆراکێکی بەسود و دەوڵەمەندن بە سەرچاوە خۆراکییەکانی تێدایە کە یارمەتیتان دەدات بۆ دابەزاندنی کێشی لەشتان و چەندین رەهەندی گرنگی خۆراکیی بەسودی تێدایە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڵئاوسان و هەرسکردن.

 

فاسولیا دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ریشاڵە خۆراک و رێژەی کالۆریش تێێدا کەمە و کاتێک دەیخۆیت بە خێرایی هەست بە تێربوون دەکەیت.

shutterstock_AS Food studio copy
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بادەم کە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی و پرۆتین و ریشاڵە خۆراکی تێدایە کە وات لێدەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت.

shutterstock_meawnamacat
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

زەیتی زەیتوون یارمەتیت دەدات بۆ لەدەستدانی کێشی زیادەی لەش و هەستی برسێتی لە ناو دەبات.

shutterstock_Apostolos Mastoris
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەوزەواتەکان رێژەیەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، هەروەها هیچ کالۆرییەکی تێدا نییە و چارەسەری ئاوسانی سک دەکات و لە هەمان کاتدا یارمەتی  دەزگای هەرس دەدات، سەوزەواتەکانیش وەک جەرجیر و سپێناغ و کاهوو.

shutterstock_TrotzOlga
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
نەعنا لەو روەکانەیە کە چارەسەری هەڵئاوسانی سک دەکات و کرداری هەرس خێرا دەکات
shutterstock_Odua Images
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!