Find anything you need on Yalla

گیراوەی نەعنا و لیمۆ وەک وزەبەخش لە رەمەزاندا

0

هەر لە کۆنەوە نەعنا بە یەکێک لەو سەوزانە ناسراوە کە بەسودە بۆ تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی و بۆ پێست، پرچ بە شێوەیەکی تایبەتی، هەروەها لە بواری پزیشکیدا وەک چارەسەری چەندین جۆری نەخۆشی بەکارهێندراوە. سەرباری ئەو سودانەش نەعنا بە هێورکەرەوە دادەندرێت و چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی لە کۆئەندامی هەرسدا دروست دەبن.

زۆرێک لە رۆژوەوانان لە مانگی رەمەزاندا کێشی لەشیان زیاد دەکات، هەر بۆیە ئەم خواردنەوەیە باشترین رێگایە بۆ دابەزاندنی کێشتان لەم مانگەدا.

ئێستاش لە مانگی رەمەزاندا، کە هاوکاتە لەگەڵ گەرمای هاوینی عێراقدا، رەنگە ئەم خواردنەوەیە وزەو تینێکی زۆر باشتان بۆ بگەڕێنێتەوە و هاوکاربێت لە دورکەوتنەوەی لەشتان لە وشکبوونەوە و یارمەتی کۆئەندامی هەرسکردنتان بدات. هەربۆیە رێنماییتان دەکەین بە خواردنەوەی ئەم گیراوەیە بە شێوەیەکی رۆژانە:

گیراوەی لیمۆ و نەعنا

دوو کەوچکی گەورە نەعنای وشککراوی کوتراو دەکرێتە نێو ئاوی کوپێک ئاوی گەرم لەگەڵ کەوچکێکی گەورە شەربەتی لیمۆ، خواردنەوەیەکی گەرم و بەتام و بەسو ئامادە دەبێت.

رێنماییتان دەکەین کە شەوانە پاش بەربانگ ئەم گیراوەیە بخۆنەوە بیخۆنەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!