Find anything you need on Yalla

گەنمە کوتاو، ئەو خواردنەی لە سەختترین کاتەکانی سەرمادا جەستەت گەرم دەکاتەوە

0

گەنمە کوتاو خواردنێکی کۆنی کوردەوارییە و هەر لە کۆنەوە بە خواردنێکی زستانە و وزە بەخش ناویان هێناوە.  بە پێی ماڵپەری Organic Fact ئەم خواردنە بە یەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت کە رێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و دڵ بەهێز دەکات. ئەمانە و چەندین سودی دیکەی، وات لێدەکات ئەم خواردنە بکەیت بە سەرچاوەیەکی سەرەکی لە ژەمەکانتدا.

پێویستییەکان

١ پەرداخ گەنم

نیو پەرداخ نۆک

١ پیاز

نیو کیلۆ گۆشت باشتر وایە ئێسک بێت

٢ لیتر ئاو

خوێ بە پێی  ئارەزوو

دارچین بە پێی ئارەزوو

زەیت بە پێی ئارەزوو

چۆنێتی ئامادەکردنی:

گەنمەکە دەشۆینەوە و لەگەڵ نۆکەکدا بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێر لە نێو ئاودا دای دەنێین تا نەرم دەبێتەوە. پاشان دەیکەینە ناو مەنجەڵێکەوە و لەگەڵ گۆشتەکەدا دەیکوڵێنین و بە پێی ئارەزوو خوێ دەکەی بەسەریدا. پاش ئامادەبوونی پیازی بۆ سوردەکەینەوە لەناو زەیتەکەدا و دەیکەین بەسەر شۆرباکەدا. ئەگەر ئارەزووت لێبوو دەتوانیت کەمێک دارچینیشی بۆ زیاد بکەیت.

https://www.organicfacts.net/health-benefits/cereal/wheat.html

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!