Find anything you need on Yalla

یەڵلا چاوپێکەوتن لەگەڵ فیلیپ جومعەی شێفی عێراقی دانیشتووی لەندەن دەکات

0

 

بەبیرت دێتەوە یەکەم جار کە چێشتی عێراقیت خوارد بە منداڵی؟ دەتووانی باسی ئەم ئەزموونەمان بۆ بکەی؟

چێشتی یاپراج بوو، وەبیرم دێ کاتێ مامۆژن و خاڵۆژنەکانم لەعێراقەوە دەهاتن بەسەعات خەریکی ئامادەکردن و پێچانی یاپراخ بوون، گەڵا مێوو و بیبەر وپیازییان دەپێچایەوە، باوکیشمم وەبیردێت کە بەخۆی و مەنجەڵێکی قەڵبکراوەوە دەهاتە سەر خوان، هیچ کات ئەم یادگاریانە وبۆن و بەرامی ئەم خواردنانەم لەبیرناچێ.

 

لای تۆ عێراقی بوونت چی دەگەیەنێ؟

عێراقی بوونم بایەخێکی زۆری هەیە لای من، بەتایبەت ئەو کاتەی کە گەورەبووم و تێگەیشتم چی لەعێراق روودەدات، بۆیە ویستم لەرێگای خواردنەوە کلتوورومێژووی خێزانەکەم بپارێزم.

 

کەی و لە چ شوێنێک فێری لێنانی چێشتی عێراقی بووی؟ 

لێرە لە لەندەن رێستورانت و کتێبی تایبەت بەچێشتی عێراقی زۆر کەمە بۆیە من لەرێگای باوکم و ئەندامانی تری خێزانەکەم فێری لێنانی خواردنی عێراقی بووم ، بۆیەش ناچاربووم پشت بە خۆم ببەستم و دەتوانم بڵيم من خۆم خۆمم فێرکردووە، من بە ساڵێک فێری دۆڵمە درووست کردن بووم و هێشتاش هەر خەریکی فێربوونم.

 

چۆن وەسفی ئەو رێگایەمان بۆ دەکەی کە تۆی گەیاندۆتە ئێرە؟

من بەڕێوەبردن و ئابووریم خوێندووە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەکەرتی دارایی و بەڕێوەبردنی پشکەکان کارم کردوو، بەڵام لەم ماوەیە هەستم کرد کە حەزو ویستی ڕاستەقیینەی من چێشت لێنان و درووست کردنی خواردنە، بۆیە لە٢٠١٢ بڕیارمدا کەخواردنی عێراقی بخەمە ناو لیستی چێشتخانەکانی لەندەن وتەنانەت جیهانیش!

 

کاردانەوەی خەڵکی دەرەوەی عێراق بەرامبەر بەو خواردنانەی تۆ درووستییان دەکەی و خواردنی عێراقی بەشێوەیەکی گشتی چی یە؟

زۆریان پێ خۆشە، بەتایبەتی کاتێ کووبەی ترشیان بۆ لێدنێم، حەزییان بەتام و بۆن و تەنانەت ڕەنگەکەیەتی، هەرچەند ئەوان هیچ شتێک نازانن سەبارەت بەخواردنی عێراقی بەڵام کاتێ دێنە یەکێ لەئاهەنگەکانی جومعە سەرسام دەبن بەتام و چێژی خوردنی عێراقی.

 

ئایا هیچ شێفێکی عێراقی سەرچاوەی ئیلهام بووە بۆت؟ بۆچی؟ 

نەوال نەسر مامۆستا و هاوڕێیەکی زۆر باش بوو بۆم و زۆر شتی لێوە فێربووم، بەرپرسیاریەتی جیلی کۆن ئەوەیە کەئێمە فێری نهێنی رەسەپییەکان بکات، وەک چۆن بەرپرسیاریەتی جیلی نوێش پرسییارکردن و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەوانەی پێش خۆیان.

 

ئامۆژگاریت بۆ شێفە عێراقی یە تازەکان چی یە؟ 

دەبێ شتە گرنگ و سەرەکییەکان فێربن، هەروەها دەبێ سەبرییان هەبێ چوونکە خواردنی عێراقی کاتی زۆری دەوێ، کاتێکیش فێری خواردنێک بوون پێویستە باشترین کەرستە بەکاربهێنێنن.

 

چ شتێک خواردنی عێراقی جیادەکاتەوە لەوانی تر؟  بۆ چی؟

کوببە و قۆزی و مەسکوف، ئەمانە هەمووی خواردنی عێراقین، بەڵام ئەوەی خورادنی عێراقی  جیادەکاتە جۆری بەکارهێنانی بەهارات و رەنگی خواردنەکانە، جگە لەوەی ئەم خواردنانە هی سەردەمی سەرەتاوی شارستانییە کۆنەکانن.

 

دەتوانی پێمان بڵێی چۆن ئەم خواردنانەت بەخەڵک ناساند؟

لە٢٠١٢ لەرێگای (@jumakitchen)  چێشتخانەی جومعەم دامەزراند، لەرێگای بەکارهێنانی ریکلامی  Pop- Ups ەوە لەلیستەکانی لەندەن، بانگهێشتی خەڵکی لەندنم کرد کەئەم خواردنە نوێیانە تاقی بکەنەوە لەرێگای ئەو لیستانەی کەخۆم دام نابوو.

 

چ شتێک پاڵی پێوەنای کەخواردنی عێراقی بەخەڵکی لەندەن بناسێنی؟

من لەمنداڵیەوە بەم خواردنانە راهاتووم، بەڵام هیچ رێستوورانتێکی عێراقی لەلەندەن نەبوو، بۆیە خەڵکی لەندەن هیچ شتێک سەبارەت بەم خواردنانە نازانن،  منیش دەمەوێ ئەمە بگۆڕم.

 

کاردانەوەی عێراقی یەکانی لەندەن بەرامبەر خواردنەکانی تۆ چۆن بوو؟ 

بیرۆکەکەیان بەلاوە باش بوو، بەڵام هەر عێراقییەک شێوازی خۆی هەیە لەخواردن درووست کردن، بۆ نموونە لەدرووست کردنی کووبە قەبارە و جۆری بەهارات وەکو یەکتر بەکار ناهێنن بەڵام من لە شێوازی خۆم دڵنیام.

 

 ئایا خواردن یان چاڵاکیە رۆشنبیریەکانی تر دەتوانن یارمەتیدەر بن لەسارێژکردنی برینی عێراق؟ 

دەکرێ هەنگاوێکی باش بن، چونکە خواردن وەک زمانێکی زانستی دەتوانێت کلتووری جیاواز کۆبکاتەوە، ئەگەر خواردنی عێراقی بتوانێ کە عێراقی وناعێراقی و مەسیحی و سوننەو شیعە کۆبکاتەوە، ئەگەر وابێ کەواتە خواردن دەتوانێ جیهان بگۆڕێ.

 

ئایا ئەو عێراقییانەی کەڕەسەپییەکانی تۆ بەکاردێنن پێداوەیستیەکانیان دەست دەکەوێ؟ 

هەموو پێداویستی یەکان بەردەستن، لەحاڵەتیک بەردەست نەبوون بەدیلەکەیان پێدەڵێم.

 

ئەم جۆرە خواردنانە بەعێراقییەکان ئاشنایە، تۆ چی نوێت لاهەیە؟ 

هیوادارم بتوانم شێوازی نوێ و سەردەمییانەیان پیشان بدەم لەپێشکەش کردنی خواردنە عێراقییەکان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!