Find anything you need on Yalla

ئامێری خەیاڵی ڕاستی: خەیاڵەکانت دەکاتە ڕاستی

0

ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەکی خەیاڵیی ڕاستی بکەین ئەوا زۆر بە سادەیی دەتوانین بڵێین کە کەشێکی دەستکردی سێ ڕەهەندییە کە دەتوانین لە ڕێگای چاویلکە و کەرەستەی تایبەتەوە کە دەبەسترێتەوە بە کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکانەوە بڕۆیتە نێو ئەو جیهانەوە کە وەک ڕاستی وایە و بە ئارەزوی خۆت کۆنترۆڵی بکەیت.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خەیاڵی ڕاستیی تێکەڵەیەکە لە نێوان خەیاڵ و واقع بە شێوەیەک کە هەندێک جار شتەکان تێیدا زیاتر لە راستی دەچیت و هەروەک ئەوە وایە خۆت لە شوێنەکەدا بوونت هەبێت. بۆ نمونە، دەتوانیت لە ماڵەوە دابنیشیت و سەیری یارییەکانی تۆپی پێ بکەیت وەک ئەوەی لە یاریگا راستەقینەکەدا دانیشتبیت، چاویلکەکان بە جۆرێک ڕیکخراون کە وێنەکان تەواو نزیکن لە ڕاستییەوە و هەستیان پێدەکەیت.

خەیاڵی راستیی سودی زۆرە، بۆ نمونە دەتوانیت ڕاهێنانی فڕۆکەوانیی ئەنجام بدەیت بێ ئەوەی پێویستت بە فڕۆکەیەکی ڕاستەقینەبێت بۆ ئەو مەبەستە کە ئەمەش پێویستی بە پارەو هەوڵ و ماندوبوون و مەترسی سەر ژیانی کەسەکە نییە، هەروەها هەلێکی باشە بۆ خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکییەکان کە توێژینەوە لەسەر لاشەی مرۆڤەکان بکەن وەک ئەوەی لە راستیدا ئەنجامی بدەن. سەرەرای ئەوەش بۆ ئەو کەسانەی کە ترسێکی ئێجگار زۆریان هەیە لە شتێکی دیاریکراوە وەک مێرو و خشۆکەکان یان شوێنە بەرزەکان، دەتوانن لە ڕیگای ئەم ئامێرانەوە بڕۆنە نێو ئەو جیهانە و بەرەنگاری ئەو ترسەیان ببنەوە. سەبارەت بە یاری و گەمە، ئەو کەسانەی ئارەزوویی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن دەتوانن بە جۆرێک بڕۆنە نێو یارییەکەوە هەر وەک ئەوەی ڕاستیبێت و بە ئارەزوی خۆیان کۆنترۆڵی دۆخی یارییەکە بکەن، ئەمانە و چەندین بواریدیکە کە دەتوانرێت لە ڕێگای لەچاوکردن چاویلکەیەکەوە چەندین کاری سەرسوڕهێنەری دیکەی پێئەنجام بدرێت.

چەند نمونەیەک لە چاویلکەی خەیاڵی ڕاستی

3040496h
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
1 – چاویلکەی Oculus Rift : بە یەکەم جۆری چاویلکە دادەنرێت کە هاتۆتە نێو ئەم بوارەوە و بە باشترین جۆریش دادەنرێت کە لە ئێستادا هەیە. ئەم چاویلکەیە بەوە جیادەکرێتەوە کە دەتوانرێت لە ڕێگای USB یەوە ببەسترێتەوە بە کۆمپیوتەرەوە و جایرۆسکۆبی تێدایە کە چاودێری هەموو جوڵەکانت دەکات و دەتباتە نێو جیهانێکی فراوانەوە کە وردبینییەکەی دەگاتە ١٠٨٠ پێکسڵ و بە گۆشەی ٣٦٠ پلە. نرخیی ئەم چاویلەکەی ٥٩٩ دۆلاری ئەمریکییە ئەمیش  بە هۆی زۆری تێچونی بەرهەمهێنانییەوە.

HTC-vive
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. چاویلکەی HTC Vive  : ڕکابەری بەهێزی  Oculus Rift  کە بە نزیکەی هەمان تایبەتمەندییان هەیە. ئەم  چاویلکەیە ستیکێکی تێدایە کە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانە لە بواری یاریدا وەک چەک یان هەرشتێکی هاوشێوە بەکاری دەهێنن و بەهەمان شێوە جایرۆسکۆپی تێدایە کە چاودێری جوڵەکانت دەکات بە گۆشەی ٣٦٠ پلە و وردی ١٠٨٠ پێکسڵ. هاوکارییەکی گەورە هەیە لە نێوان کۆمپانیای HTC و دروستکەرانی یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە بە تایبەتی کۆمپانیای Valveی بەناوبانگ بۆ گەشەپێدانی یارییەکان کە بەناوبانگترینیان Counter Strikeە.

samsung gear vr
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

. ٣چاویلکەی Gear VRی سامسۆنگ: ئەم جۆرە چاویلکانە تایبەتن بە مۆبایلە زیرەکەکان. تایبەتمەندی ئەم جۆرە چاویلکەیە ئەوەیە کە پێویستی بە کۆمپیوتەرنییە و تەنها لە ڕێگای مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەتوانیت  بڕۆیتە نێو ئەو جیهانە بەرفراوانەوە، بەڵام پێیویستت بە یەکێک لە ئامێرەکانی سامسۆنگ دەبێت، بەتایبەتی  Galaxy Note 4 , Note 5 و Galaxy S6 , وردیی پیشاندانی چاویلکەکە ٢٥٦٠ لە ١٤٤٠ پێکسڵدا ئەم چویلکەیە بەکارهێنانی زۆر نایابە بەڵام هێشتا تایبەتمەندییەکانی ناگات بە تایبەتمەنی چاویلکەکانی پێشوو لە ڕوی پێکهاتە و توانای بەکارهێنان و هەڵبژاردنەکانییەوە.

ئەم ئامێرانە  لایەنی باش و خراپی خۆی هەیە کە پێشبینی دەکرێت لایەنە خراپەکانی کەمتربێت بە بەراورد لەگەڵ باشییەکانیدا. پێدەچێت لایەنە خراپەکەی تەنها ئەوەبێت کە ئارەزومەندانی یارییە ئەلیکترۆنیەکان کاتێکی زۆر بەسەر بەرن لە نێو ئەم جیهانەدا کە لە ڕاستی دەچێت و ئەمەش زیان بە چاوەکانیان بگەیەنێت و کاریگەری هەبێت بەسەر مێشک و هۆشیاری کەسەکەوە.

بەڵام سەبارەت بە لایەنە ئەرێنییەکانی وەک لە سەرەتادا باسمان کرد دەتواندرێت لە چەندین بواری جیاوازدا بەکاربهێنرێت وەک فڕۆکەوانی و پزیشکی و ئەندازیاری و چەندین کاریدیکەش. بێگومان ئەمەش گۆڕانکاری گەورە لە ژیانماندا دروست دەکات و سودی زۆری دەبێت بۆمان هەروەک چۆن مۆبایلە زیرەکەکان ڕێڕەوی ژیانمانی گۆڕی، گومانیشی تێدا نییە ئەم ئامێرەش هەمان کاریگەری دەبێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!