Find anything you need on Yalla

ئوستورالیا بەسەر نەخۆشی ئایدز زاڵ بوو وباشوری ئەفریقیاش لەهەوڵدان بەردەوامە

0

 

رادیۆی ئوستورالیا ( ئەی. بی. سی) نەخۆشی ئایدزی بەگرفتێکی تەندروستی گشتی  تایبەت بەدەوڵەت ناوبرد و رایگەیاند ئەم نەخۆشییە لەئوستوڕالیا چارەسەری بۆ دۆزرایەوە وکۆتایی پێ هات.

چەند توێژەرێکی ئوسترالیش ڕایانگەیاند ژمارەی ئەوانەی ئێستا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن    زۆرکەمبۆتەوە وژمارەیەک زاناش کە لەبوارە لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن بۆ ڕادیۆی ئوستورالیا ئاشکرایانکرد” کە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەم نەخۆشییە زۆر کەم بۆتەوە و دەتوانین بڵیین ژمارەکە ئێستا بۆتە سفر”.

سەرۆکی بەرنامەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە  وخۆپاراستن لە ڤایرۆسی کەمبوونەوەی بەرگری لەش ” HIV” لەپەیمانگای کیربی لەزانکۆی نیو ساوث گوتی ” ئێستا خەڵک تووشی ئەیدز دەبن بەڵام چارەسەردەکرێن و بەتەواوی چاک دەبنەوە”  جگە لەوەی ئەنجامی ئەم لیکۆڵینەوانەشی بەموعیزە ناوبرد.

لەئێستاشدا باشوری ئەفریقیا هەوڵدەدات لەبازنەی خراپترین وڵات بێتە دەرەوە دوای ئەوەی چەندین ساڵە بەهۆی بەربڵاوی نەخۆشی ئایدز بەوڵاتێکی دورەپەریزبوو ناودەبرا، بۆیە هەر لەهەفتەی داهاتوو کۆنگرەیەکی جیهانی لەسەر ئەم نەخۆشییە رێک دەخات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!