ئەپڵ ئایفۆن و ئایپادە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت

0

لە کۆنفرانسێکدا کە کۆمپانیای ئەپڵ لە بنکەی سەرەکی خۆیان لە کالیفۆرنییا ئەنجامیاندا، ئەم کۆمپانیاییە دوو ئامێری نوێیان ئاشکرا کرد کە بە سیستمی  IOS کار دەکەن، یەڵڵاش ئەو ئامێرە نوێیانەتان پێ ئاشنا دەکات.

iPhone SE
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
iPhone SE 2nd pic
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  1. مۆبایلی iPhone SE :پێشبینی دەکرا کۆمپانیای ئەپڵ ئەم ئامێرە بە قەبارەیەکی بچوکتر و تایبەتمەندیی بەهێزترەوە دروستبکات بەڵام لە کۆنگرەکەدا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بەم شێوە نمایش کرا

 

دیزاین و قەبارەی شاشەکەی لە ئایفۆن  5S   دەچێت کە ٤ ئینجە ،بەڵام تایبەتمەندییە باشەکەی زیاتر لە ئایفۆن 6S ەوە نزیکە

پڕۆسێسەری ٦٤ بیتە و  جۆری A9 لە سەر بەکارهاتووە کە لە ئایفۆن ٦یشدا هەیە.

پرۆسێسەرەکەی زۆر باشە بە جۆرێک دەگاتە ئاستی ئایفۆن 6S

تەمەنی پاترییەکەی  لە  iPhone 5S باشترە  بەڵام تا ئێستا قەبارەی پاترییەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کامێرای دواوەی ١٢ مێگاپێکسڵە  و توانای تۆمارکردنی ڤیریۆی 4K

کامێرای پێشەوەی ١.٢ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە 720

نرخی ئەم بەرهەمە نوێیە بەم جۆرەیە: بۆ ١٦ گێگاییەکەی ٣٩٩$ دۆلاری ئەمریکیە و ٦٤ گێگاییەکەی بە ٤٩٩$ دۆلاری ئەمریکیە.

 

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای ئەپڵ بە هەنگاوێکی زیرەکانە دادەندرێت بۆ زیندوکردنەوەی بەرهەمەکانی بە تایبەتی لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەتا ئێستاش قەبارەی شاشەی ٤ ئینجیان پێ باشترە، هەر بۆیە بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی لەم شیوەیە پێویستبوو تا بتوانن خواستی بەکارهێنەران بهێننە دی ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کێبڕکێیەی کە کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا هەیەتی بەتایبەتیش کۆمپانیای سامسۆنگ. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا زۆرێک بە گەرمییەوە پێشوازییان لەم بەرهەمە نوێیانەی ئایفۆن نەکرد و بە هەنگاوێکی هەڵە ناویان برد، بەڵام لە ڕاستیدا ئامار و ژمارەکان ئەو ڕاستیە دەسەلمینن و زۆرێک پێشبینی ئەوە دەکەن ئەمە هەنگاوێکی سەرکەوتوو پڕفۆرشبیت بۆ ئەو کۆمپانیایە.

iPad Pro
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
iPad pro 2nd pic
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٢.  iPad Pro

ئەم بەرهەمە قەبارەی شاشەی ٩.٧ کە هەمان قەبارەی  iPad Air و تایبەتمەندییی iPad Proی هەیە کە شاشەکەی ١٢.٩ ئینجە.

قەبارەی شاشەکەی ٩.٧ ئینجە و ٢٠٤٨ مێگاپیکسڵە

پڕۆسیسەری ٦٤ بیت جۆری A9  و ئەم جۆرە نوێیە هێندە و نیوێکی iPad Air خێراترە

کامێرای دواوە ١٢ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K   هەیە.

کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە وتوانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 720 پێکسڵە.

نرخەکانی ئەم بەرهەمەش بەم شێویەیە:

بۆ ٣٢ گێگابایت دەگاتە ٥٩٩$ دۆلاری ئەمریکی و بۆ ١٢٨ گێگا بایت دەگاتە ٧٤٩$ دۆلاری ئەمریکی

بۆ ١١٢٨ گێگا ٨٧٩$ دۆلاری ئەمریکی  و بۆ ٢٥٦ گێگا بایتیی دەگاتە ١٠٢٩ $ دۆلاری ئەمریکی

 

ئەمەش بە هەنگاوێکی نامۆ دادەندرێت کە کۆمپانایی ئەپڵ ناویەتی بە دروستکردنی ئایپادێکی نوێ بە قەبارەی iPad Air و تایبەتمەندی بەرزترەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم هەنگاوەش بۆ زیندوکردنەوەی فرۆشی بەرهەمەکانبێت کە لەم دواییانەدا فرۆشیان دابەزیوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!