Find anything you need on Yalla

ئەپڵ لە ١٢ـی ئەیلوول ئایفۆنە نوێیەکەی رادەگەیەنێت

0

ئا:هانا محمد

بڕیار وایە کۆمپانیای ئەپڵ لە بەرواری ١٢ـی ئەیلوول جۆری نوێی ئایفۆن بخاتەڕوو، هەربۆیە ئەگەر گیرفانت توانای کڕینی ئایفۆنێکی نوێی هەیە باشترە ماوەیەک دان بە خۆتدا بگریت.

دەزگاکانی راگەیاندن و میوانان بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون لە رێورەسمی ناساندنی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە دوای ٢٢ـی ئەیلوولەوە دەکەوێتە بازاڕەکانی ئەمەریکاوە،  دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئایفۆن سێ جۆری نوێی بخاتەڕوو، دوو جۆری نوێی لە ئایفۆن حەوت ئێس و حەوت ئێس پلەس، هەروەکو جۆرێکی نوێی کە هەندێک بە ئایفۆن ٨ ناوی دەهێنن، دەوترێت ئایفۆنە ٨ە کە شاشەیەکی گەورەتری هەیە کە پێشەوەی ئامێرەکە بە تەواوی دەگرێت جگە لە شوێنی بیستەر و کامێرا و حەساسی سەرەوە، هەروەها کامێرای هەردوو دیوی پێشەوە و دواوە زۆر بەهێزتر دەبێت، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک تەکنیکی نوێی دەستنیشانکردنی دەموچاو و شە حن کردنی وایەرلێس.

ئەگەریش بە نیازنیت ئایفۆن بکڕێت، ئەوە ئەپدەیتێکی زۆر گەورەی سۆفت وێری iOS 11 بە رێگاوەیە کە بڕیار وایە هەمان مانگ دابەزێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!