Find anything you need on Yalla

ئەپڵ وادەی ئاشکراکردنیی ئامێرە نوێیەکانی دیاریکرد

0

لەسەرەتای ئەمساڵدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکانی لە ئامێرە زیرەکەکان نمایش بکات، دواتریش دەنگۆکان گۆڕان بۆ ڕاپۆرتی نیمچە فەرمیی، بەڵام دەرکەوتنی هەواڵی  دزەپێکردنی ئامێرەکان وایکرد کە بابەتەکە ببێت بە ڕاستی و لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاری خستنەڕوی بەرهەمەکانی بدات.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە کۆمپانیای ئەپڵ لایەنەکانی بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوونی نمایشکردنی بەرهەمە نوێیەکانی کە لە ڕێکەوتی  ٢١ی ئازاری ئەمساڵدا  لە ویلایەتی کالیفۆرنییا دەیانخاتە ڕوو.

بە پێی راپۆرتە دزەپێکراوەکان وا هاتووە کە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنێکی نوێ نمایش دەکات کە قەبارەکەی ٤  ئینجە و پێی دەگوترێت 5se یان  se کە هاوشێوەی 5S دەبێت.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە تابلێتێکی نوێش بەرهەم دەهێنێت، پێشبینی دەکرێت ئەم ئامێرە نوێیەش نمونەیەکی بچوککراوەی ئامێری ئایپاد پرۆ بێت کە لە ساڵی ڕابردودا نمایش کرا، بەڵام لەمساڵدا بە هەمان دیزایینی نایاب و تایبەتمەندی بێوێنەوە دەگەڕێتەوە کە تەختە کلیلی نوسین (کیبۆرد) و پێنوسی ئەپڵیشی لەگەڵدایە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پێشبینی دەکرێت کە کۆمپانییاکە بەوەندەوە نەوەستێت و باسی کاتژمێرە زیرەکەکە و خزمەتگوزارییەکانیمان بۆ بکات. هەروەک ئەوەی چاوەڕوانیش دەکرا ڕەنگە بەرهەمەکانی ئەمساڵ بازنگێکی زۆر کەشخەشی تێدابێت و دڵی ئارەزومەندانی ڕازیبکات. بە پێی پێشبینییەکانمان ڕەنگە لەو نێوەندەدا خزمەتگوزاریی Apple Pay و Carplay  باسبکرێت و دوایین ڕێککەوتن نامەکانیش بخرێتەڕوو.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!