بەرێوەبردنى داهاتەکانتان لەرێگەى 11 ئەپلیکەیشن
یەڵڵا، بیلال سەعید
ئەگەر لەڕابردوو بەهۆى ڕەوشى گوزەران و ژیان بیرکردنەوەمان کەمتربووبێت لەئاستى خەرجییەکانمان بەهۆى زۆرى داهاتەکانمان بەدڵنیایەوە ئێستا زۆرێنەمان لەو کەسانەین بەردەوام بیردەکەنەوە، ئایا چۆن دەکرێت بەو بڕە پارەییەى لەبەردەستە، خەرجى رۆژانەى خۆمان ڕێکبخەێنەوە و ڕووبەرووى کورتهێنان نەبێنەوە؟
رێکخستنەوەى داهات و خەرجیی پرسێکى گرنگى ناوەندە داراییەکان و پرسێکە لە خێزان و کۆمەڵگە و ئاستى وڵات شیکردنەوەى جیاوازى بۆ دەکرێت، بەڵام ئەوەى پەیوەندى بەتاکەوە هەیە پیویستە بزانین، لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکى دیکە دەگۆرێت و پابەندبوونیش بە دیاریکردنى بڕێکى دیاریکراو لە پارە کارێکى ئەستەمە لاى زۆرێنەمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پیویستیەکى یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەوەى ڕووبەرووى تەنگەژەى دارایى نەبێنەوە..
لەڕابردوو بەشێک لە ئێمە کە هاوسەنگردنى خەرجى و داهاتمان بەلاوە گرنگ بووە، هەوڵمانداوە لەرێگەى دەفتەرێکى گیرفانى خەرجى رۆژانەمان تۆماربکەین بۆ ئەوەى بزانین چۆن خەرج دەکەین و چى دەکڕین و ئایا لەگەڵ داهاتمان یەکدەگرێتەوە یان نە، بەڵام ئێستا لە سایەى تەکنەلوژیا هەموو هەنگاوەکان ئاسانتر کراوە..
بۆیە گرنگە ئێوە بزانن لە سمارتفۆنەکانى دەستمان چەندین ئەپلیکەیشنى جیاواز هەیە ئەم کارەمان بۆ ئاسان دەکات، ئەم پەلیکەیشنانە جۆریان زۆرە، بەڵام دوانزە ئەپلیکەیشن بەئێوە دەناسینین کە بەخۆراییە و بۆ سیستەمى iOS، Android دەبێت..
BillGuard
Dollarbird
Fudget
Goodbudget
LearnVest
Level Money
Mint
Mvelopes
Penny
Personal Capital
Wally