Find anything you need on Yalla

تۆ بڵێی رۆبۆتەکان نەدەن بەسەر عێراقدا و داگیری بکەن؟

0

لە جیهاندا رێگەی جیاواز دەگیرێتەبەر بۆ سەرقاڵکردنی گەنجان بە زانستەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەثیر عەتار وەک دەرچووی پرۆگرامی فولبرایت دەستپێکی بیرۆکەیەکی هەیە بۆ سەرقاڵکردنی گەنجان بە زانست، لە رێگەی کۆدینگەوە.

لە دوای وەرگیرانی لە پرۆگرامی فولبرایت، ئەثیر پرۆژەی Kids & Codes”” دەستپێکرد بۆ ناساندنی کۆدینگ بە منداڵان و وایان لێبکات کە خولیایان بۆ زانست زیاد بکات لە تەمەنی منداڵییەوە. پرۆژەکە رۆبۆتی یاریکردنی منداڵانە بەکاردەهینێت کە بە زمانی کۆدینگی ئاسان پرۆگرام کراوە، و بەردەوام لە بەرەو پێشچووندایە بۆ زمانێکی کۆدینگی ئاڵۆزتر.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەثیر خەڵکی بەصرەیە و ۆرکشۆپێکی یەک رۆژی لە شارەکەی خۆی رێکخستووە، و کۆرسەکانی کە لە ۆرکشۆپەکەدا وتراونەتەوە بە لای دایکان و باوکانەوە زۆر جێی بایەخ بووە، بۆیە ئێستا داوای کۆرسی زیاتری لەم جۆرە دەکەن. هەرچەندە ئەمە پرۆژەیەکی بچووکە، بەڵام ئەثیر لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا کاری تێدا دەکات. ئەثیر ئاماژە بەوە دەکات کە “بە یارمەتی سەتار ساڵحی و حەیدەر ئیسماعیل و ئەحمەد والی، توانیومانە ۆرکشۆپێکی بچووک رێک بخەین بۆ فێرکردنی منداڵان سەبارەت بە رۆبۆت و زمانی کۆدینگ.”

ئەم پرۆژەیە هەرچەندە هێشتا بچووکە، بەڵام سەرنج و بایەخی خەڵکی وەدەست هێناوە، وەک ئەثیر بە یەڵڵای گووت هەندێک لە سیاسەتمەداران دەیانەوێت سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ لەم پرۆژەیەدا. ئەثیر و هاوکارەکانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە پرۆژەکە لە هەموو بارودۆخێکدا بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە و هەوڵ دەدەن گیانی خۆبەخشی تێیدا پەرە بسەنێت.

یەڵڵا دەربارەی ئایندەی بەرەوپێشچوونی پرۆژەی Kids & Codes لەگەڵ ئەثیر دوا و وتی: “ئێمە هیوادارین کە دوای ماوەیەکی دیکە بتوانین جێگەیەکی تەرخنکراوی خۆمان هەبێت بۆ وانە وتنەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت کە ۆرکشۆپەکان لەبری یەک رۆژ زیاتر پەرەیان پێبدرێت و بەردەوام ۆرکشۆپمان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین زانیاری زیاتر بدەینە منداڵەکان و خێراتر فێربن.” هەروەها وتیشی: “لە ئێستادا لەگەڵ دوو خوێندنگە قسەمان کردووە کە ۆرکشۆپەکان ببەینە ناو بینای خوێندنگەکان، بۆ ئەوەی کە سوود لە تاقیگە زانستییەکانیان وەبگرین و بتوانین بە شێوەیەکی ئاسان و چێژبەخش چالاکییەکانی رۆژانە بە مداڵەکان بکەین.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لەگەڵ Kids & Codes، داهاتوویەکی گەش چاوەرێمانە. تۆ بڵێی رۆبۆتەکان نەدەن بەسەر عێراقدا و داگیری بکەن؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!