Find anything you need on Yalla

جیهان خێراترین جۆری ئۆتۆمبێل بەخۆیەوە دەبینێت

0

لە میانی بەڕێوەچوی پێشانگای نمایشکردنی ئۆتۆمبێل لە شاری جنێف، ڕۆژی دووشەمە کۆمپانیای بوگاتی پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلە پێشکەوتووە نوێیەکەی لابرد.

کۆمپانیا فەڕەنسییەکە لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چوار جۆر ئۆتۆمبێلی نوێیە کە هەموویان لە جۆری بوگاتی ڤیرۆنن. کۆمپانیای ڤیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٥دا و-ڤیرۆن ١٦.٤ سوپەر سپۆرتی نمایش کرد کە بە خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا تۆمارکرابوو لە ژمارە پیوانەییەکانی گینسدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆمپانیای بوگاتی ئاماژەی بەوەکرد کە بەرهەمە نوێیەکەی ناوی شیرۆن دەبێت کە زۆر خێراتر و بەهێزتر و گرانترە لەوانیتر کە نرخەکەی دەگاتە ٢.٦ ملیۆن دۆلار.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەرۆکی کۆمپانیای بوگاتی  ئاماژەی بەوەکرد “بەشێک لە سروشتی مرۆڤ وایە کە حەز بە تێپەراندنی سنورەکان و تۆمارکردنی  ژمارەی پێوانەیی نوێ دەکات” ئاماژەی بەوەشکرد کە “تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ هێزی پاڵنەری بوگاتییە و ئۆتۆمبێلی شیرۆنیش بەرهەمی ئەو تێکۆشانەیە کە کۆمپانیاکەمان هەوڵی بۆدەدات بۆ  پێشکەشکردنی باشتر و باشترین وەک هەمیشە”.

مۆدێلە نوێیەکە هێزی ١٥٠٠ ئەسپی دەبێت واتا ٣٠٠ هێندە زیاتر لە  ڤیرۆن  کە هەموو ژمارە پێوانەییەکانی تێپەڕاندووە.

هەتا ئێستا، خێرایی کۆتایی ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ٤٢٠ کیۆمەتر لە کاتژمێرێکدابێت لە ڕێگایەکی ئاساییدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆمپانیای ڤۆلگس واگن ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی جۆری شیرۆن بەرهەم دەهێنێت و سێ بەشی ئەو ئۆتۆمبێلانەش لە ئێستادا فرۆشراون. کۆمپانیاکە  لە پایزی ڕابردوودا چەند ئۆفەرێکی تایبەتی پێشکەش بە بریکارە تایبەتەکانی کردوە و لە پایزی داهاتوشدامۆدێلە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەکەونە بازارەکانەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!