Find anything you need on Yalla

داهێنەرێک گەرمی ناو دەست دەگوێزێتەوە بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل

0

محەمەد عەبدوڵڵا – یەڵڵا/ کەرکووک

“یەکەم داهێنانم بریتی بوو لە ئامێرێکی هەڵهێنانی ئەلەکترۆنی کاتێک لە ناوەندی بووم، یەکێک لە پرۆژەکانی دەرچوونیش بوو لە کۆلێژی کشتوکاڵ و تا ئێستایش ئامێری هەڵهێنانەکەم لە پێشانگاکانی کۆلێژ لە کەرکووک نمایش دەکرێت.” ئەمە قسەی مستەفا عبدالواحیدی ٢٣ ساڵان بوو کە ئێستا دەیەوێت ئۆتۆمبیلێک دروست بکات کە هۆشیار بێت بۆ رێگرتن لە پێکدادان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 خەونی مستەفا بۆ خوێندنی ئەلەکترۆنیات بەهۆی فشاری ماڵەوە کۆتایی پێهات.  پاش ئەوەی دەسبەرداری خەونەکەی بوو کۆلێژی ئەندازیاریی تەلارسازی تەواوکرد بەڵام لە بەردەوامبوونی لە خولیایەکەی نەوەستا و هەستا بە دروستکردنی زیاتر لە ٦٠ ئامێر کە هەندێک لەوانە پرۆژەی دەرچوونی بوون و هەندێکی دیکە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەو کێشانەبوو رۆژانە خەڵک تووشی دەبن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 مستەفا دەگێڕێتەوە : “ساڵی رابردوو بەشداریم کرد لە کۆنفرانسی (تێد ئێکسی بەغدا) بە دروستکردنی شاحینەیەکی مۆبایل کە بە گەرمی ناو دەست شەحن دەبێتەوە و مافی خاوەندارێتیم بەدەستهێنا و چاوەڕێی ژمارە و زنجیرەی تۆمار دەکەم لە حکوومەت بەڵام تا ئێستا بەدەستم نەگەیشتووە. هەروەها دەمەوێت داهێنانەکە پەرە پێ بدەم تاوەکو ئامێرەکە بتوانێت خۆی شەحنی خۆی بکاتەوە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 لە کێبڕكێیەکدا کە فەرمانگەی چاودێری زانستی لە کەرکووک رێکیخستبوو، مستەفا یەکەمی هێنا لەسەر ئەدای ئەو بۆ پێوانەکردنی دووراییەک بەبێ ئەوەی مەترە بەکاربهێنێت و ئێستا ئەو ئەندامی پەیمانگای ئەندازیاریی کارەبایی و ئەلەکترۆنیاتی ئەمەریکییە (IEEE) کە نیوتن-یش یەکێک لە ئەندامەکانی بووە. لە ناوخۆی عێراقیشدا بەشداری لە ٦ پێشانگای ئەلەکترۆنی کردووە و بە نیازی سازکردنی پێشانگای تایبەتی خۆی بوو بەڵام هاتنی داعش پرۆژەکەی راگرتووە بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراقی پشتیگیرییەکانی بۆ چالاکییەکان راگرتووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 مستەفا باسی لە بەرەوپێشچوونی ئەزموونی خۆی دەکا و دەڵێت: “کاتێک لە قۆناغی یەکەم بوو خۆم دایە دەستی خوێندنەکەم و پێم وابوو کە چارەنووسی من خوێندنی تەلارسازییە بەڵام لە قۆناغی دووەمی زانکۆی بە (تارق سویدان) و (ئیبراهیم فەقێ) ئاشنا بووم کە ئەوان دوو کەس بوون لە دەرەوەی خوێندنەکەی خۆیان کار و داهێنانیان دەکرد. دواتر دەستم کرد بە خوێندنی پرۆگرامی ئەندازیاری ئەلەکترۆنیات و لە پەڕتوک و کۆرسەکانی سەر ئینتەرنێت و پارچە ڤیدیۆوە تواناکانی خۆم پەرەپێدا.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ئەو یەکێک لە کێشەکانی لەوە دەبینێت کە ناتوانێت تەقدیمی زەمالەی خوێندن بکات بەهۆی ئەوەی بواری خوێندنەکەی خۆی لەگەڵ ئارەزووەکەی جیاوازە، کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە هەندێک کەرەستە و ئامێری دەوێت کەوا خەرجی هێنانیان بۆ عێراق گران دەوەستێی و هەندێک لەوانە لە لایەن حکوومەتەوە لە فرۆکەخانە دەستیان بەسەردا گیراوە.

 مستەفا خەون بەوەوە دەبینێت  ئامێر دروست بکات بۆ ئاسانکردنی ژیانی خەڵک کە تێچونێکی کەمی هەبێت وەکو بەکاربردنی کارەبا و ئارەزووی هاوردەکردنی هەندێک کەرەستەی تاقیگا لە دەرەوەی عێراق کە گران رادەوەستێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!