Find anything you need on Yalla

سابون بە هەنگوین و شۆفان؟ سابونی سروشتی بە کاکاو؟ شتی واتان بیستووە؟

0

مەروان ئەحمەد- یەڵڵا/ بەغدا

ئەمە پرۆژەی کچێکی گەنجی عێراقییە بە ناویی زینە کە پێی وابوو کاریی حکومی بۆ ئەو گونجاو نییە و ڕۆتینی ڕۆژانە زۆر بیزاری دەکات و خواستەکانیشی تێرناکات، هەر بۆیە دەستی لە کاری حکومی کێشایەوە و دەستی کرد بە بنیاتنانی پرۆژەیەکی بچوک ئەویش دروستکردنی سابوونیی نایاب و بە سودبوو کە توانی سەرکەوتنێکی  بەرچاوی تێدا بەدەست بهێنێت. سابوونەکەی لەژێر ناونیشانیی بازرگانیی (عەشتار) لە ڕێی لاپەڕەی فەیسبووک و ئەوبازاڕانەی بەرهەمەکەی تێدا نمایشکرد فرۆشێکی زۆر باشی هەبوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەبارەت بە دەسپێکی پرۆژەکە و سەرکەوتنی لە بوارەکەیدا زینە گوتی “من لە دەزگایەکی حکومییدا کارم دەکرد بەڵام هەستمکرد ژیان زۆر لەوە گەورەتر و گرنگترە کە هەموو تەمەنم لە پشتی مێزێکەوە بەسەربەرم ئارەزوشم لەو کارە نەبوو کە دەبوایە بیکەم و پێموابوو ژیان دەبێت لەوە جوانتربێت و دەتوانم بەشێویەکیتر چێژی لێ ببینم. هەوڵمدا بە دوای هەلێکی بیانیدا بگەڕێم تا ئەو کاتەی بەرنامەیەکی تایبەتم بە پەرەپێدانی توانای گەنجان و بەگەڕخستنیان دۆزییەوە بۆ ئەو کەسانەی کە پرۆژەی بچوکیان هەیە.  ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکەم “سابوونی عەشتار” ،  ئەگەر کەسێک جارێک ئەم بەرهەمەی کڕیبێت دوو سێ جاری دیکە گەڕاوەتەوە بۆی

پرسیارمان لە زینە کرد سەبارەت بە تێڕوانینی بۆ داهاتووی پرۆژەکە و ئایا هێشتا پارێزگاریی لە ئامانجە سەرەکییەکەی دەکات لە کارەکەیدا، لە وەڵامدا گوتی:  “من لە سەرەتادا ئامانجم دۆزینەوەی هەلی کاربوو بۆ ژنانی بێکاری بەغدا و پارێزگاکانیتر چونکە پێم وابوو بەم شێوەیە بێکاریی کەم دەکەینەوە لە وڵاتدا و لە هەمان کاتتدا بەرهەمیی ناوخۆیی زیاد دەکەین کە ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێت بە بەرهەمێکی جیهانیی”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هێشتا پرۆژەی سابوونی عەشتار بچوکە و کەمتر لە ساڵیکە دروست بووە، ستافی کارکردنی ئەم پرۆژەیە ڕوو بە ڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبنەوە بە تایبەتی لە ڕووی داراییەوە بەڵام خۆشەویستییان بۆ کارەکە وایان لێدەکات کە کۆڵنەدەن و بەرەنگاری ئاستەنگەکان ببنەوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەرمایەداران داوای ئەوەیان کردووە وەک هاوبەش بێنە نێو کارەکەیانەوە بەڵام زینە بەهەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسیار لە زینە دەکەینەوە، خاوەنی پرۆژەکە سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی : “خۆشەویستیم بۆ کارەکەم هۆکاری سەرکەوتنمە، هەموو پارچە سابوونێک وزە و خۆشەویستی منی تێدایە. سەدان کەس داوادەکەن کە ببن بە هاوبەش لە کارەکەمدا و پاڵپشتیی داراییم بکەن، بەڵام من ئەم بیرۆکەیە ڕەت دەکەمەوە چونکە دەبەسترێمەوە بە بیرۆکە و ڕای هاوبەشەکانمەوە  کە بێگومان لە خۆشەویستیم بۆ کارەکەم کەم دەکاتەوە زیاد لەوەش من دەمەوێت ئازادبم لە کارکردندا، ڕازینابم تەنها لەبەر ئەوەی کارەکە بەردەوامبێت کەسێکیتر بێتە نێو پرۆژەکەو هەوڵبدات دەست بەسەر ڕێڕەوی کارەکە و ستافەکەدا بگرێت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!