Find anything you need on Yalla

سورپرایزی سەدە: زانایان رێگایەکیان دۆزیەوە بۆ دابەزاندنى زانیاری بۆ ناو مێشک

0

بە گوتەی زانایان دابەزاندنی زانیاری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ناو مێشک، هەروەک لە فیلمەکەی ماتریکسدا هاتووە، خەریکە دەبێتە راستی.

زانایان رایانگەیاند کە ئامێرێکیان دروستکردووە دەتوانێت راستەوخۆ زانیاری بدات بە مێشک و بەهرەی نوێیان فێربکات بە ماوەیەکی کەمتر لەوەی لە شێوەی ئاسایی فێری دەبێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 زانایان پێیان وایە کە دەکرێت ئەمە یەکەم هەنگاو بێت بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی پێشکەوتوو بۆ فێربوونی خێرا هەروەک لە فیلمی ماتریکسدا هاتووە، بەڵام ئەمەیان لە شێوەی ڕاستییدا ڕوودەدات.

لە فیلمی خەیاڵی زانستی بەناوبانگ، ماتریکس، پاڵەوانەکە توانای هەیە هونەری کۆنگفو بە ماوەی چەند چرکەیەک لە رێی داونلۆدکردن بۆ مێشک فێر ببێت.

 زانایانی تاقیگەی HRL لە کالیفۆرنیا دەڵێن ئەوان رێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ ناو مێشک، بەڵام ئاستەکە کەمترە لەوەی لە فیلمەکەی هۆلیووددا هەیە.

زانایان هەستان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ئاماژە کارەباییەکان لەسەر مێشکی فڕۆکەوانێکی مەشقکرددوو و دابەزاندنی کۆمەڵێک زانیاریی کە بۆ فڕۆکەوانەکە زۆر سەرەتایی بوون. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە زانایان بۆیان دەرکەوت کە ئەو خانانەی چالاک کراون لە مێشکی فڕۆکەوانەکەدا لە ڕێگای ئەم تەکنیکەوە باشتر بووە و تونای وەرگرتنی ٣٣ جار لە کەسانیتر زیاتر بووە.

بە رای دکتۆر ماسێۆ، دەکرێت تەکینیکەکە بەکاربێت بۆ بواری پەروردە و  شوێفێریی و ئامادەکردنی تاقیکردنەوە و فێربوونی زمان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دکتۆر ماسیۆ گوتیشێ “سیستەمەکەمان  زانیارییەکان دەکاتە نێو چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی مێشکەوە” گوتیشی “ئەم شێوازە زۆر کۆنە و پێش ٤٠٠٠ ساڵ  میسرییە کۆنەکان ماسیی کارەباییان بەکارهێناوە بۆ هەژاندن”

لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠ەوە بە شێوەیەکی جدی کاری لەسەر کراوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!