Find anything you need on Yalla

سوودمه‌ندبه‌ له‌ كورته‌ خه‌وێك له‌ هه‌ر شوێن و كاتێك له‌گه‌ڵ (بلووزى كڵاودارى خه‌و)

0

شه‌و باش نه‌خه‌وتووى ؟ سوودمه‌ندبه‌ له‌ كورته‌ خه‌وێك له‌ هه‌ر شوێن و كاتێك له‌گه‌ڵ (بلووزى كڵاودارى خه‌و) ى نوێ.

هه‌ندێك كات پێويستمان به‌ كورته‌ خه‌وێك هه‌يه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى وزه‌ بۆ مێشك و جه‌سته‌مان و زۆركات ده‌ورووبه‌ر ده‌بێته‌ ڕێگر له‌م خواسته‌. به‌ڵام، فيلم درووستكه‌رێك پێى وايه‌ كه‌ چاره‌سه‌ره‌گه‌ى دۆزييه‌وه‌.

كه‌سان هه‌ن كه‌ هه‌ميشه‌ له‌ ناو فرۆكه‌، شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر يا خود ئۆتۆمبێل دان. ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ويه‌ خوێنكاربن و شه‌وى پێشتر هێزيان ته‌رخان كردووه‌ بۆ خوێندن. يان كارمه‌ندن و يه‌ درێژايى ڕۆژ كاريان كردووه‌ و ماندوون. ئه‌م كه‌سانه‌ش زۆركات خواستى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ چه‌ند خوله‌كێك بخه‌ون و هه‌ڵبه‌ته‌ به‌كارهێنانى جڵى زياده‌ يا خود جانتا يان قوڵ وه‌ك سه‌رين ڕێگه‌يه‌كى نا ئارامه‌.

جۆش وودڵ له‌ كێشه‌كه‌ تێگه‌يشتووه‌ و پێى وايه‌ بيرۆكه‌كه‌ى چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌م خه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ند بن له‌ كورته‌ خه‌وێك له‌ هه‌ر هه‌لێكى گونجاودا. له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ Refinery29.com، جۆش باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌‌ ساڵانى گه‌وره‌بوونييدا هه‌ميشه‌ بلووزى كڵاودارى پۆشيوه‌ و خواستى ئه‌وه‌ بووه‌  ئه‌و جۆره‌ جله‌ له‌گه‌ڵ سووده‌كانى  “سه‌رينى مل” بكاته‌ يه‌ك كه‌ره‌سته‌ى گه‌شت كردن.

بلووزى كڵاودارى خه‌وى هيپنۆس كڵاوێكى له‌گه‌ڵ دێت كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌رين. كڵاوه‌كه‌ له‌ ديوى ده‌ره‌وه‌ هاوشێوه‌ى هه‌موو كلاوێكى ئاساييه‌، به‌ڵام له‌ ديوى ناوه‌وه‌ سه‌رينێكى ملى تێدايه‌ كه‌ به‌ نۆزڵێكى شاردراوه‌ پڕ له‌ هه‌وا ده‌كرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وودڵ ده‌ڵێت “سه‌رينه‌كه‌ ئه‌بوايه‌ بێ كه‌موكوڕى بووايه‌، ئه‌بوايه‌ به‌ شێوازێك بێت كه‌ له‌ ديوى ده‌ره‌وه‌ پێوه‌ى ديار نه‌بێت كه‌ جياوازه‌ و هه‌روه‌ها ئارامى ببه‌خشێت. پاشان چه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ بلووزێك پێشه‌كه‌ش كه‌ين جوان و شياو بێت بۆ شوێنى جياواز، وه‌ك ناو فڕۆكه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ناو باڕ له‌ به‌ر بكرێت”.

جۆش وودڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هيچ شتێك به‌ هێنده‌ى له‌به‌ر كردنى جل و قوماشى ڕه‌ق و نا ئارام ناخۆش نييه‌ له‌ كاتى گه‌شت كردنا. هيپنۆسم وه‌ك چاره‌سه‌رێك داهێنا كه‌ بريتييه‌ له‌ بلووز و سه‌رين له‌ هه‌مان كاتدا”.

ئه‌م بيرۆه‌يه‌ ده‌چێته‌ پاڵ ئه‌ بيرۆكانه‌ى وامان ڵێده‌كا بڵێين ” يۆ من بيرم لێ نه‌كرده‌وه‌؟ “.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!