Find anything you need on Yalla

فڕۆکەی شەفافیش دەبینین!

0

کۆمپانیای پاگانی ئیتاڵی یەکەم فڕۆکەی سەقف شەفاف دیزاین دەکات و لەو کارەشدا کۆمپانیای بەناوبانگی ئێرباس هاوکاری دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، فڕۆکەکە ناوی “ئینفینیتۆ”ی لێنراوە و سەقفەکەی شوشەیەکی شەفافە، سەرنشینەکانی دەتوانن لەکاتی فڕینی فڕۆکەکەدا، ئاسمان ببینن.

نرخی ئەو جۆرە فڕۆکەیەش 100 ملیۆن دۆلار دەبێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لەناو فڕۆکەکەدا، ژوری نانخواردن هەیە، کورسییەکانی چەرمی کەشخە دەبێت، بەڵام تەنها شوێنی هەشت کەس دەبێتەوە.

 دیزاینەرەکانی فڕۆکەکە، باس لەوەدەکەن، بیرۆکەی دیزاینی ناوەوەی فڕۆکەکە لە کارە نایابەکانی لیوناردۆ داڤینشی-یەوە وەریانگرتوە.

کۆمپانیای پاگانی بۆ ئۆتۆمبێل، تایبەتمەندە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ساڵانەش تەنها 45 ئۆتۆمبێل دروست دەکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
**************************** 

ه.ق

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!