Find anything you need on Yalla

فەیسبووک ئیمۆجی زیاد دەکات ـ ئێستا دەتوانی تورەیی دەرببڕی

0

چەند ساڵێکە بەکارهێنەران داوای دوگمەی ‘دیسلایک’ ‘بە دڵم نیە’ دەکەن، فەیسبووکیش دوێنێ بڵاوکردنەوەی پێنج ئیمۆجی نوێی راگەیاند، کە بریتین لە – دڵ، دەموچاوێکی پێکەنین، دەموچاوێکی سەرسامبوو، دەموچاوێکی دڵخۆش و یەکێکی دڵتەنگیش. بۆ نمونە، تاج لەسەرنانی شاجوانی عێراق ساڵی پێشوو بووە هۆی ئەوەی کە خەڵک چەند هەستێکی جیاوازی هەبێت بەرامبەر ئەم بۆنەیە لە سەرتاسەری عێراقدا، وەک؛ دەربڕینی خۆشەویستی و پێکەنین و سەرسام بوون و بە دڵ بوون و توڕەبوون.

مارک زوکەربێرگی بەڕێوبەری گشتی فەیسبووک لە پۆستێکیدا لەسەر فەیسبووک نوسیویەتی: “بەکارهێنەرانی فەیسبووک ماوەیەکە داوای زیادکردنی دوگمەی ‘دیسلایک’ دەکەن، ئەمەش لەبەر ئەوە نیە کە دەیانەوێت بە هاوڕێکانیان بڵێن پۆست و نوسینەکانمان بە دڵ نیە. چەندین بۆنە هەیە کە دەتەوێت لەگەڵ هاوڕێکانت بەشی بکەیت کە مایەی دڵخۆشی نیە. هەندێ جار دەمانەوێت توڕەیی یاخود دڵتەنگی خۆمان دەرببڕین. خەڵک دەیانویست هەست و سۆزی خۆیان دەربڕن و کاتەکانیان بەیەکەوە بەسەر بکەنەوە.”

وەک مارک دەڵێت: “ئیمۆجی ‘خۆشەویستی’ تا ئێستا زۆرترین جار بەکارهاتووە.” کۆمپانیای فەیسبووک زۆر تووندن لە بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاریەکانیان، تۆ بڵێی چەند کاتی بوێت تا زانیاری لەسەر زۆرترین ئیمۆجی بەکارهێنراو لە عێراق بڵاوبکەنەوە؟ چاوەڕێی شاجوانی عێراقیش دەکەین بۆ ساڵی ۲٠۱٦ و کاردانەوەی خەڵک لەسەر ئەم بابەتە بە ئیمۆجیە نوێیەکان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!