Find anything you need on Yalla

١٠ فڕۆکە لە جیهاندا کە سەرسامت دەکات

0

١. فڕۆکەی F-35  کە بە بەشکۆترین فڕۆکەی سەربازی دەناسرێت لە جیهاندا و نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠٠ میۆن دۆلار. ئەم فڕۆکەیە هەموو تواناکانی فڕۆکەی شەبەحی هەیە و توانایەکی لە ڕادەبەدەریی مانۆڕی سەربازیی تێدایە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنیی ١٧٠٠ دانەیە لەم جۆرە فڕۆکەیە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. ڕابتۆ F-22 ئەو جۆرەی کە پێشی فڕۆکەی  F-35  دایەوە. ئەم فڕۆکەیە تەنها یەک جێگای دانیشتنی تێدایە و دوو بزوێنەری هەیە. ڕابتۆ بە پێشکەوتوترین فڕۆکەی جەنگی دادەنرێت لە ئێستادا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی ١٩٥ فڕۆکەی لەم جۆرەن. سەرباری گرانیی نرخی ئەم فڕۆکەیە بەڵام بۆ یەکەم جار لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵمەتی بۆردومانی دژی داعش لە ناوەندی ساڵی ٢٠١٤دا بەکارهێنرا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. فڕۆکەی  T-50 سەرباری ئەوەی هێشتا لە ژێر پەرەسەندندایە بەڵام مۆسکۆ پێی وایە ئەم فڕۆکەیە پێشیF-35  دەداتەوە لە خێرایی و توانایی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکاندا. بەڵام توانای خۆحەشاردانی لە  فرۆکەی F-35  کەمتر دەبێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤.چینگۆ J-20 دووەم فڕۆکەی شەڕکەریی نەوەی پێنجەمی فڕۆکە چینییەکانە و بە ڕادەیەکی زۆر لە فڕۆکەی  F-35 نزیکە. لە سەرەتاکانی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ەوە پەکین ٦ نمونەی ئەم فڕۆکەیەی گەشەپێداوە و نمونەی کۆتایی ئەم فڕۆکەیە لە دەورو بەری ساڵانی ٢٠١٨دا تەواو دەبێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. فڕۆکەی جەنگی  Eurofighter Typhoon لە لایەن وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بنیاتنراوە بە مەبەستی ئەوەی ببێت بە فڕۆکەی سەرەکی ئەوروپا و ناتۆ. ئەم فڕۆکەیە بە کۆپی ئەوروپی فڕۆکەی  F-35  ئەمریکی دادەنرێت کە خاوەنی دوو بزوێنەرەوە و لە یەک کاتدا چەند کارێک ئەنجام دەدات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦. هەڵۆی بێدەنگ MH-X Silent Hawk  ئەم فڕۆکەیە ئاشکرا نەکرا تا کاتی تێکشکانی یەکێکیان لە میانی ئەو بۆردومانەدا کە ئوسامە بین لادن تێیدا کوژرا لە ساڵی ٢٠١١دا لە پاکستان. هەڵۆی بێدەنگ بە  نمونەیەکی کۆپیکراوییUH-60  دادەندرێت کە بە  هەڵۆی ڕەش ناسراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٧. فرۆکەی X-47B بێفرۆکەوان سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمەریکایە و دەتوانێت لە ئاسمان سوتەمەن تێ بکات و بە ٣٦٠ خولێتەوە. خێراییەکەی نیو هێندەی خێرایی دەنگە و درێژییەکەی دەگاتە ٦٢ مەتر.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٨. ئێستا ستراتۆلانچ Stratolaunch لە قۆناغی گەشەسەندنایە، کە دواتر دەبێت بە پلاتفۆرمێک بۆ هەڵدانی ساروخ کە دەتوانێت سەتەلایت لەگەل خۆی بباتە ئاسمان. ئەمە لە هەر فرۆکەیەک کە تا ئێستا دروستکرابێت گەورەترە و باڵەکەی تا ١٧٧ مەتر درێژە و تا بەرزی ٣٠ هەزار پێ دەفرێت بەر لەوەی کارگۆکەی فرێبداتە ئاسمانەوە. ئەم ئامێرە شۆرشێک دەبێت بەسەر ئەو ئامێر و بەرهەمەکان کە تەنانەت رەنگە مرۆڤیش ببەنە ئاسمان، و رەنگە لەمساڵدا تەواوبێت وکاری پێبکرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٩. فڕۆکەیX-37B  بێ فرۆکەوان کە دوو ساڵی تێپەڕکردووە لە گەشتێکی کاردا بۆ بۆشایی ئاسمان، توانای مانەوەی ئەو هەموو کاتە لە نیو ئاسماندا نیشانەیە بۆ ئەندازیارییە نایابەکەی لە دروستکردندا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

١٠. فڕۆکەی Nano Hummingbird کە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانە و زۆریش بچوکە بە جۆرێک دوژمنەکەی ناتوانێت بە ئاسانی بیدۆزێتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!