Find anything you need on Yalla

پاش ڕێپێدانی نێتفلێکس لە عێراق

0

یەڵا چۆنیتی بەکارهێنانیتان بۆ شیدەکاتەوە

زۆرێکمان عاشقی فیلم و زنجیرە دراماکانین بەڵام لە کاتی تەماشاکردنیاندا چەند ئاستەنگێک دێتە ڕێمان کە ڕەنگە پەیوەندی بە خێرایی ئینتەرنێت یان چەند کێشەیەکیتر یاساییەوە هەبێت. نێتفلێکس خزمەتگوزاری  سەیرکردنی بێسنورتان بۆ دەستەبەر دەکات بۆ تەماشاکردنی فیلم و زنجیرە کۆن و نوێیەکان بە وەرگێڕانی کارامەوە لە هەمان کاتدا پێویستت بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا نابێت بۆ تەماشاکردنی فیلم و زنجیرەکان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خزمەتگوزاری نێتفلێکس نزیکەی  زیاتر لە ٦٠ ملیۆن بەشداربووی هەیە لە سەران سەری جیهاندا کە ڕۆژانە تەماشای فیلم و زنجیرە دراماکان دەکەن، ئەم ژمارە گەورەیە گرنگی ناوەڕۆک و باشیی ئەم خزمەتگوزارییەمان پیشان دەدات کە وای کردووە دەیان ملیۆن کەس لە جیهاندا بەکاری بهێنن.

خزمەت گوزاری نێتفلێکس لە هەموو وڵاتە عەرەبییەکان و عێراقدا دەستدەکەوێت بەم نرخانە کە لە ٧.٩٩ دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێدەکات.

پاکێجەکانیش ئەمانەن:

  1. پاکێجی بنچینەیی بەشداربوونی مانگانە بە ٧.٩٩ دۆلاری ئەمریکییە ، کە ژمارەیەکی زۆر لە فیلم و زنجیرە درامای تێدایە  بەڵام خزمەتگوزاری ئێچ دی تێدا دەستەبەر نەکراوە.
  2. پاکێجی نمونەیی بەشداربوونی مانگانە ٩.٩٩ دۆلای ئەمریکییە و ژمارەیەکی زۆر فیلم و زنجیرە درامای تێدا دەستەبەر کراوە بە خزمەتگوزاری ئێچ دییەوە.
  3. پاکێجی نایاب بەشداربوونی مانگانە بە ١١.٩٩ دۆلاری ئەمریکییە ژمارەیەکی زۆر فیلم و زنجیرە درامای تێدا دەستەبەر کراوە بە خزمەتگوزاری Ultra HD.

ئەوەی گرنگە بگوترێت لە کاتی بەشداربونتدا لەم پاکێجانەدا، نێتفلێکس هەلی پێدانی مانگێکی خۆڕاییت دەداتێ بە پێی ئەو پاکێجەی تێیدا بەشداریت.

خزمەتگوزاری نایاب بە بە نرخی زۆر باش وامان لیدەکات ماڵئاوایی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بکەین و لەم نێتفلێکسدا بەشداری بکەین . دەتوانیت لە ڕێگای ئەم لینکەوە لە نێتفلێکسدا بەشداری بکەیت…

https://www.netflix.com/

هەروەها دەتوانیت ئەپلیکەیشنی نێتفلێکسی بە خۆرایی لەسەر ئایفۆن دابەزێنیت

https://itunes.apple.com/us/app/netflix/id363590051?mt=8&utm_source=Lifehacker+Newsletter&utm_campaign=56007954fa-UA-142218-1&utm_medium=email

و لەسەر ئەندرۆید.

play.google.com/store/apps/details?id=com.netflix.mediaclient&hl=en

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!