پردێکی جیاواز لە کوردستان، لەوانەیە تۆش بتەوێت وینەیەكی لەسەر بگریت

0

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی

لە ناحیەی سێگردکان پردێكی جیاواز دروست دەکرێت لەسەر زێی بچوك، کە تەنها شوێنی پەڕینەوەی پیادەیە، یەکەم جار ئەم پردە لەلایەن خەڵکی ناحیەکەوە بە خۆبەخشی دروست کرا و زۆربەی پێکهاتەکەی تەختە بوو، بەڵام لە ئێستادا نۆژەن کراوەتەوە و بە شێوەیەکی تۆکمەتر دروست کراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم پردە سەرەتا بەمەبەستی پەڕینەوەی خوێندکارانی گوندەکانی ناوچەی شێخ بزێنی بۆ ناحیەی سێگردکان دروستکرا، تاکو بەردەوام بن لە خوێندن، پاش ئەوەی بیرۆکەکە سەرکەوتوو بوو لایەنە پەیوەندیدارەکان یارمەتیيان دان و بە شیوازێکی ئەندازیاری باشتر نۆژەنیان کردەوە .
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر گەشیار سەردانی ئەکەن و وێنەی لێ ئەگرن، بەمەش بۆتە شوێنێکی گەشتیاری زۆرجوان، سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

شایەنی باسە یەکێکە لە پردە جیاوازەکان کە تەنها شوێنی پیادەیە و ئەمەش لە پردەکانی تر جیای دەکاتەوە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ناحیەی سێگردکان لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای کۆیەیە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەقتەق، لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بوون بە ناحیەی دەرچوو.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!