Find anything you need on Yalla

چۆن پێگەی هۆتمەیل دامەزرا؟

0

گەربمانەوێت بناسرێن، دەناسرێن، گەر بمانەوێت ببینە خاوەن سەرمایەیەکی زۆر دەتوانیین، بەڵام گرنگ ئەوەیە خۆمان بمانەوێت‌و کۆڵ نەدەین… ئەگەر سەیری مێژوو بکەین هەزاران نموونەی لەمجۆرە بەرچاو دەکەون،
بێگومان زۆربەمان ناوی (هۆتمەیل) مان بیستوە، بابزانین چیرۆکی دامەزراندنی هۆتمەیل چییەو کێ داهێنەری بووە.
چیرۆکی (ێابر بانتا)‌و (جاک سمیس) ئەم چیرۆکە فێرمان دەکات کە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەلک یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتن.
(ێابر بانتا) هەڵگری رەگەزنامەی (هیند)یە، و لەساڵ (1968) لەدایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە هیندستان دەستپێکردوو دواتریش بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانکۆیی لە بواری (ئەندازیاری کارەبا)دا ڕوویکردە (ویلایەتەیەگرتووەکانی ئەمریکا). دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانکۆ (بانتا) ڕوویکردە کۆمپانیای (Apple) بەلام پاش ماوەیەک دەستبەرداری (Apple) چونکە ئەو بۆشتێکی گەرەتر تێدەکۆشاو بیرۆکەی پڕۆژەیەکی گەورەتری هەبوو. ئەوە بوو پاش ئاشنا بوونی بە (جاک سمیس) دەستیان کرد بەگەڕان بەشوێن سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژەکەیان کە بریتی بوو لە دروستکردنی (بنکەی زانیاری) لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بەڵام هیچ وەبەرهێن‌و سەرمایەداریک وەڵامێکی دڵخۆشکەری نەدانەوە، چونکە لەو کاتەدا ئینتەرنێت لە قۆناغەکانی سەرەتایدابوو وەک ئێستا ئەوەندە بەرفراوان نەبوو، ئەوەبوو هەستا بە ناردنی نامەی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی، تا دواتر بیرۆکەی دروستکردنی (پۆستی ئەلکترۆنی) بێبەرامبەر بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێت لێپەیدابوو ، سەرەتاش بەرپرسانی کۆمپانیای (داربر فیشەر) بیرۆکەکەیان پەسەندکرد‌و هەستان بە دابینکردنی بڕی (300.000) سێسەد هەزار دۆلار ئەمەش سەرەتای پێگەی ئەلکترۆنی (hotmail.com)بوو لە ساڵی (1996)، دروشمەکەشیان بریتی بوو لە (بێبەرامبەر، تاکەکەسی، نهێنی، توانای بەرکاهێنانی لە هەموو شوێنێک) ئەم پێگەیە هەر زوو لەنێو بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاووبوویەوە بوو بە یەکێک لە پێگە گرنگەکانی تۆڕی ئینتەرنێت، هەربۆیە کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) پاش یەک ساڵ هەڵیدا کڕینی پێگەکەی دا لەبەرامبەر (400.000) ملیۆن دۆلاردا، بەمەش هەردوو هاوبشەکە بوونە خاوەن سەرمایەیەکی زۆرو هەروەها دامەزراندنی (ێابر بانتا) لە کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) لەپێناو فراوانکردن‌و پەرەپێدانی پێگەکە، دواتریش (ێابر بانتا) گەرَایەوە بۆ هیندستان‌و داهاتە زۆرەکەشی خستە خزمەت لاوانی وڵاتەکەی.

ئا: ئارام کمال

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!