Find anything you need on Yalla

چەند هەنگاوێک بۆ دۆزینەوەی زانیاری لە گۆگڵەوە

0

 

بۆ دۆزینەوەی وێنەیەک کە سەرنجی راکێشاویت و هیچ زانیارییەکت لەسەری نییە یاخود دەتەوێت بزانیت لە کوێ گیراوە و چ کاتێک گیراوە، ئەوا وێنەکە لە کۆمپیوتەرەکەتدا سەیڤ بکە و دواتریش بڕۆ سەر گۆگڵ و لەوێش بچۆرە سەر ئەو کامێرا بچوکەی کە دانراوە و لەوێوە وێنەکە دەدەیتە گۆگڵ و چەندین وەڵامت دەست دەکەوێت.

ئەگەر دەتەوێت کارێکی بە پەلەی ژمێریاری ئەنجام بدەیت و هیچ ژمێرەرێک (حاسیبە) یەکت لەبەر دەست نەبوو، ئەوا دەتوانیت راستەوخۆ ئەو کردارەی دەتەوێت لە گۆگڵدا  بیکەیت، بۆ نمونە ٢+٢ بنوسە لە گۆگڵدا و راستەوخۆ گۆگڵ ئەنجامەکەت پێ دەدات.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت کەش و هەوا چۆنە و چۆن دەبێت، ئەوا تەنها لە گۆگڵ بنوسە کەش و هەوا و ناوی شوێنە بنوسە و ئەنجامێکی زۆر خێرات دەست دەکەوێت، بێ ئەوەی بتباتە نێو هیچ پێگەیەکیترەوە.

بۆ ئەوەی نرخی شتێک بزانیت، تەنها ناوی شمەکەکە لە گۆگڵدا بنوسە و نیشانەی $ یان هەر دراوێکیتر بخەرە پێشی و نرخەکەیت بۆ دەنوسێت.

نازانیت بۆ خوانی ئێوارە پیتزا یان برنج ئامادە بکەیت؟ بنوسە )برنج  VS پیتزا(  بۆ نمونە، ئەوا لیستی ئەو دوو خۆراکەت لە تەنیشت یەکەوە بۆ دێت و کۆمەڵێک زانیاری گرنگت سەبارەت بە بەها خۆراکی و سود و زیانەکانی بۆ دەخاتە روو.

ئەگەر دەتەوێت مانای وشەیەک بزانیت جا ناوبێت، شوێن بێت، کەرەستە بێت یاخود هەر شتێکبێت کە بە خەیاڵتدا بێت ئەوا تەنها وشەی  بنوسە، ئەوا چەندین فەرهەنگ و لێکدانەوە دەخاتە بەردەستت.

ئەگەر دەتەوێت بۆ هەواڵێک بگەڕێیت کە لە ساڵی ١٨٨٠دا بڵاوکرابێتەوە، ئەوا  گوگڵ ئەم بژاردەیەی خستوەتە بەر دەستت  تا بتوانیت بە نێو هەواڵی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستادا بگەڕێیت : Newspaper

 

دەتەوێت ئەنجامی ئەو وشەیەی کە داوات کردووە بە دیاریکراوی بێتە بەردەستت و ئەو شتە زیادانەی تێدا نەبێت کە تۆ بەدڵت نییە، ئەوا کاتێک ئەو وشەیە دەنوسیت ئەم ئایکۆنە (-) بخەرە پێشی، بۆ نمونە jaguar- ):

ئەگەر ناوی ژەمی ئەو خواردنە بنوسیت کە دەتەوێت ئامادەی بکەیت، ئەوا تەنها ناوەکەی بنوسە و چەندین جۆر چۆنێتی دروستکردن و کاتی پێویست و کەرەستەی ئامادەکردنەکەی دەخاتە بەر دەستت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!