Find anything you need on Yalla

ڕۆبۆتێک پەنابەرەکان فێری زمانی ئەڵمانی دەکات

0

لەم ماوانەی دواییدا پەنابەرێکی زۆر ڕویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە و بەتایبەتی وڵاتە عەرەبییەکان و لە نێویشیاندا عێراق و سوریا و ئەو وڵاتانەی دەناڵێنن بەدەست بارودۆخی سیاسی ناجێگیر و شەڕەوە.

هەر بۆیە ڕۆبۆتێکیان دروست کرد بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی زماندا و هەروەها بۆ فێرکردنی منداڵان بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ خوێندن لە قوتابخانە ئەڵمانییەکاندا و بتوانن لەگەڵ منداڵاندا تێکەڵ ببن.

لێکۆڵەران لە زانکۆی بێلفیڵدی بەناوبانگ هەستان بە دروستکردنی ڕۆبۆتی (ناو) و بەشێوەیەکی پێشکەوتوو بەرنامەیان کرد تا بتوانێت بەهرە زمانەوانییەکان بە شێوەیەکی ئاسان بگوازێتەوە بۆ منداڵە پەنابەرەکان، بە تایبەتی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ٥ ساڵدایە.

ڕۆبۆتی (ناو) درێژییەکەی ٥٨ سانتیمە و شێوەیەکی جوانی هەیە و دەتوانێت چەند ڕێگایەک بەکار بهێنێت بۆ فێرکردنی منداڵەکان، وەکو وێنە کردن بۆ ڕوونکردنەوەی شتەکان و گۆڕینی وێنەکان بۆ وشە بە بەکارهێنانی تابلێت و کامێرا و مایکرۆفۆن.

ڕۆبۆتی (ناو) چۆن کار دەکات

١- ٢٥ پلە ئازادی بۆ جوڵە.

٢- ٢ کامێرا، بۆ ئەوەی چوار دەوری ببینێت.

٣-  یەکەیەکی پێوانەی ناوەکی، بۆ ئەوەی بزانیت  ئایا دەوەستێت یان دادەنیشێت.

٤- ئامێرێکی هەستییار  بۆ زانینی پەیوەندی کردن بە منداڵەکانەوە.

٥- ٣ بڵندگۆ لە هەموو لایەکەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت گوێی لە منداڵەکان بێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!