حەز دەکەیت وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەت لە ناو بەفردا بێت؟
لە دوێنێوە زریانێکی بەهێزی بەفر ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و چەندین زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە. بە پێی واپۆرتێکی CNN، تا ئێستا ٣٧ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ ویلایەت بارودۆخی لە ناکاویان راگەیاندووە و چەندین گەشتی ئاسمانیش راگیراون بەهۆی زریانەکەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو زیانەشدا، کچ و کوڕێک خەویان ئەوە بووە کە لەناو بەفردا وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان بگرن. لە کاتی ئەم بەفرە زۆرەشدا، هەلەکەیان قۆستەوە و فۆتۆگرافەری جیهانی بۆ وێنەی هاوسەرگیری؛ دۆتون ئایۆدێیژی وێنەکانی بۆ گرتوون.
کاتێک بەفر خۆشەویستەکان راناگرێت لە بەدیهێنانی خەونەکانیان:
لە رواڵەتی فێلیشیاوە، خۆشبەختی بەدیدەکرێت:
یەڵا دەیەوێت بزانێت ئێوە حەزدەکەن وێنەی هاوسەرگیرییەکانتان لە چ کەش و هەوایەکدا بگرن؟