یەکەم هونەرمەندی کورد خەڵاتی ماکس ڤێبەری پێ دەبەخشرێت

0

هەولێر-یەڵڵا
ڕۆژی هەینی ٩-٦-٢٠١٧ هونەرمەندی کورد ” خالید رەشید”  لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە خەڵاتی زێرینی ماکس ڤییبەری پێ بەخشراوە.
ڕەشید لە پۆستەکەی نووسیویەتی کە بەر لە هەفتەیەک ئەم خەڵاتەی لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لە ئەکادیمیای زانستی مێژوویی لە مۆسکۆ پێ بەخشراوە. بەڵام کۆمێنتی یەکێک لە فۆلۆوەرەکانی ڕەخنەی لە خۆگرتبوو، ئەمەش بەپاساوی ئەوەی خەڵاتەکە پەیوەندی نییە بەبواری هونەرەوە چونکە ماکس ڤێبەر کۆمەلناسە و دەبوو ئەم خەڵاتە بە کەسانی تر وەکو ئاراس فەتاح و مەریوان وریا قانع ببەخشران نەک خۆی، بەڵام خالید ڕەشید وەڵامێکی ناڕاستەوخۆ دەداتەوە.

ببەشێکی تر لەکۆمێنتەکان پرسیار و سەرسورمان بوون دەربارەی بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە، کە هیچ کەس نەیبیستووە لە بواری هونەر خالید ڕەشید کتێب و نووسینی هەبووبێت، وەڵامەکەی ڕەشید ئەوەبووە کە ئەو بەرهەمەکانی بە زمانی سویدی نوسییوون.
   جێگەی باسە کە خالید ڕەشید لەسەر سەرجەم کتێب و نووسین و بەرهەمە هونەرییەکانی  خەڵاتی زێرینی فەیلەسوفی ئەڵمانی ماکس ڤییبەری لە بورای کۆمەڵناسی لە مۆسکۆ پێبەخشراو .


ڕەشید لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی ” ئەمە یەکەم جارە کوردێکی بێ دەوڵەتی سەربەخۆ ببێتە خاوەنی ئەم خەڵاتە”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!