عێراقییەکان هۆشداری دەدەن بە جەسمی لە گۆرانی گوتن بۆ عێراق پاش ئازادکردنی ڕومادی
عێراقییەکان هۆشداری دەدەن بە جەسمی لە گۆرانی گوتن بۆ عێراق پاش ئازادکردنی ڕومادی
گۆرانیبێژی ئیماراتی حسێن جەسمی تاوانبار کرا بەوەی گۆرانی و تویتەکانی نەگبەتی دەهێنن.
کەسێکی عێراقی لە ڕێگای تویتەرەوە ترسی خۆی دەربڕی لە گوتنی گۆرانی لەلایەن حسێن جەسمییەوە بۆ سەرکەوتنەکانی عێراق لە ڕومادی.
گۆرانییەکەی بۆ پاریس و تەقیننەوەکانی ئەم دواییانە کە ڕویدا لەوێ
تویتێکی تر لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سعودییە . پاشان حکومەتی سعودییە ئەمڕۆبڕیاریدا نرخی بەنزین بەرز بکرێتەوە.
حسێن جەسمی پێشتر وەڵامی ئەو تویتەی دابووەوە کە بە هۆکاری نەگبەتی ناویی هێنابوو.
جەسمی لە تویتێکدا لە ڕیگای لاپەڕە فەرمییەکەیەوە لە پێگەی کۆمەڵایەتی “تویتەر” گوتی “ئێوە کەس و کاری منن و هۆکاری سەرکەوتن و ئەندێشەی منن و هەر بەو ئاستە بەرزە دەمێنمەوە وەکو شاخێک بۆ هونەر و گۆرانیی ئیماراتی و عەرەبی ئەگەر لە لایەن خۆشەویستانیشمەوە بریندار بکرێم”.