ئامادەکاری خێزانە مەسیحییەکان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەسیح
مەسیحییەکانی جیهان بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەسیح ئاهەنگ دەگێڕن لە ٢٥ی دیسەمبەری هەموو ساڵێکدا و بە تایبەتی لە شەوی ٢٤ و ڕۆژی ٢٥دا بە پێی ڕۆژ ژمێری زاینی، لەو کاتەدا بۆنەو ئاهەنگەکان دەست پێدەکەن و درەختەکان دەڕازێندرێنەوە لە ماڵەکاندا و کولیچە ئامادە دەکرێت و دیاری دەگۆڕنەوە و پێشوازی لە بابا نوێل دەکەن کە لە ڕۆژ ئاوادا بە سانتا کلۆز ناسراوە کە دیاری دەهێنیت بۆ منداڵان.
لێکدانەوە و هێماناکان:
درەختی کریسمس کە بە گۆچان و تاجە گوڵینە و ئەستێرە و مۆم و زەنگ و دەڕازێنرێنەوە.
لەو بۆنەیەدا ماڵ و کڵێسا و شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان بە جوانکاری دەڕازێنرێنەوە.
زۆربەی کات ڕەنگی سور و سەوز بەکار دەهێنرێت کە هێمان بۆ ئەو یادە
١ – سور هێمایە بۆ ئەو خوێنەی کە ڕژاوە لە پێغەبەر عیسا بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی تا هەتایی بۆ مەسیحییەکان
٢ ڕەنگی سەوز ئاماژەیە بۆئەو درەختانەی هەمیشە سەوزن و بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان و درود دەنێرن.
٣- ئەستێرە: کە لە بەشی سەرەوەی درەختەکە دەدرێت هێمایەکی ئاسمانییە و بەڵێنی خودایە کە دڵسۆزی جیهانی ناردووە وئەو ئەستێرەیە ڕێبەری مەجوسی کردووە بۆ شوێنی لەدایکبوونی مەسیح
٤- مۆم: هێمایە بۆ سوپاس گوزاری بۆ ئەستێرە کە وێنای ڕۆشنایی خودا دەکات
٥ -گۆچان: وێنای گۆچانی شوان دەکات
٦ -زەنگ وتاج کە بە دەرگای ماڵاندا هەڵدەواسترێت: هێمای تاجی مەسیحە بۆ سروشتی نەمر و خۆشەویستی خودا
٨-گۆرەوییەکانی بابا نوێل: کە بە دیواری ماڵان یان دەرگادا هەڵدەواسرێت بۆ ئەوەی باب نوێل بێت و پڕی بکات لە دیاری.
ئەمە وێنەكه بۆ یادی لەدایک بوونی مەسیح لە ماڵە عێراقییەکاندا.