Find anything you need on Yalla

ئاهەنگ گێڕان لە عێراق بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە

0

پارێزگاکانی عێراق بەوە ناسراون هەمیشە ئامادەکاری زۆر تایبەت دەکەن بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر و بەتایبەتی لە مزگەوتی ئیمام ئەعزەم (ئەبی حەنیفەی نوعمان) لە بەغداد هەروەک چۆن ئەعزەمییەکان پێشوازی لە شاندەکان دەکەن لە پارێزگا و شارە عێراقییەکانیترەوە و خوانی زۆر گەورەیان بۆ ئامادە دەکەن.

ئاهەنگە دینی و کەلتوری و فەرمییەکان لە سەرەتای مانگی ڕەبیعی یەکەمەوە دەست پێدەکات هەتا کۆتایی ئەو مانگە  هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەمانە:

١- کۆبونەوە دینییەکان کە ستایشی پێغەمبەری تێدا دەکرێت  درودی خودای لەسەر بێت و وێردی تێدا دەخوێندرێت. هەروەها  لە بەغداد هەڵدەستن بە سازدانی کۆبونەوەی ئاینی کە پێی دەڵێن (مەولود) لە دانیشتنە شەوانەکاندا و بەناوبانگترین  قورئان خوێنەکان بانگهێشت دەکەن بۆ قورئان خوێندن و سڵاوات دان.

٢- پێشکەش کردنی خواردن و حەڵوا و شەربەت (شەربەتی عێراقی) و خواردنی کەلتوری  وەکو ( زولابیا وکاستەر و شیرینی بەغدادی و پاقلاوە برنج و گوێز).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣- منداڵانی گەڕەک پۆشاکی سپی دەپۆشن (دشداشە) و کڵاوی تایبەت لەسەر دەکەن کە ناسراوە بە (عەرقەجین).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤- شەقامەکان بە جوانکاری دەڕازێننەوە کە دەربڕینی هەستی خۆشەویستییانە بۆ پێغەمبەر درودی خودای لەسەر بێت،  هەروەها ئەم کارە لە نێو ماڵەکانیشیاندا ئەنجام دەدرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هاتنی یادی پێغەمبەر جوڵە دەخاتە بازاڕەکانەوە، چونکە خەڵک هەڵدەستن بە کڕینی جوانکاری و پێویستییەکانی ئەو بۆنەیە و کڕینی شیرینی و دابەشکردنی لە نێو خزم و کەسدا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!