ئا‌هەنگێك چین وتوێژ ونه‌ته‌وە جیاوازەكانی كوردستانی لە قه‌زای خەبات كۆكردەوە

0

محمد عمر موسه‌یی – قه‌زای خه بات

دووشەممە 7-8-2017 له‌ ناوه‌ندی لاوانی قه‌زای خه‌باتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێرو رێكخراوی یونسێف له‌ ژێر درووشمی  ( لاوان پێشڕه‌ون بۆ گۆڕانكاری و پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی) وبه‌به‌شداری چین ونه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌ستی پی كرد

به‌ختیار فه‌رهاد دزه‌یی به‌رێوبه‌ری لاوانی هه‌ولیر به‌یەلڵای ڕاگه‌یاند : ‌ ئه‌م ئاهه‌نگه ده‌ستپێكی چالاكیه‌كانمانه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ رێكخراوی یونسێف كه‌ بو ماوی سالێكە،و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ نزیكه‌ی 250 چالاكی هه‌مه‌ جورلەخۆ دەگرێت  له‌ هونه‌ری ووەرزشی ویاسایی وته‌ندروستی بوگه‌نجان ولاوان ونه‌وجه‌وانانی 6 شوێنی جیاواز له‌ ناوه‌نده‌كانی لاوانی سه‌ربه‌هه‌ولیَر.

دزەیی وتیشی : به‌م ئاهه‌نگه‌ ده‌ستمان پی كرد كەئامانجمان لێی بەشداری كردنی هەموو ڕەنگ ودەنگەكانی كوردستانە وهەموو خۆبه‌خشه‌كانی چین وتوێژه‌كان وئاینه‌كانی كوردستان به‌شدار بون .

ئاهەنگەكە چەندین بڕگەی جیاوازی لەخۆ گرتبوو، سەرەتا خەلاَتی رێزلێنان بەخشرایە چەند خۆبەخشێك كە كاری خۆبەخشی زۆریان كردبوو پارساڵ لەم بەرنامەیە .

دواتر پێشانگایەكی هۆنەریی سەرنج راكێش كرایەوە بە بەشداریی گروپێكی رۆژ ئاوا وئەو گروپانەی لە شوینەكانی تری سەر بە شاری هەولێرن.

ئەلبێرت عادل گەنجێكی كریستیانی خەڵكی عەین كاوەیە  بەدەم چەپڵە لێدانەوە لە تەنیشت هاورێیەكی موسڵمانەوە بۆ یەلڵا وتی : ئەمرۆ زۆر دڵخۆشم كەهاتوم بۆ قەزای خەبات بۆ بەشداریی كردن لەم ئاهەنگە كەهۆنەر پێكەوە كۆی كردوینەتەوە، پێكەوە ژیان بەئارامی هەستێكی خۆشە وئاسودەییمان پێ‌دەبەخشێت .

هه‌ندرێن میرو كچێكی كوردە خه‌ڵكی سوریا یە په‌نابه‌ره‌ له‌ كوردستان له‌ شوینێك دانیشتبو ده‌سته‌ ڕاسته‌كه‌ی مه‌سیحی بو وده‌سته‌ چه‌په‌كه‌ی عه‌رب بوو هه‌ر سێكیان به‌یه‌ك ڕیتم چه‌پڵه‌یان لی ده‌داوسه‌یری ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌كرد، ئەویش بۆ یەلڵا دوا ووتی : ئێمه‌هاورێين ووه‌كو بلوسێك له‌ سوف  كەهه‌مو رِه‌نگه‌كانی تیدا بیت ‌واین ،زۆر زۆر دڵخوشم كه‌ ده‌بینم چه‌ندين چین وتوێژ ووئاینه‌ جیاوازه‌كان به‌شدارن له‌م چالاكیيه‌ ،خوشی وڕیتمی موسیقا كۆمان ده‌كاته‌وه‌ ،هه‌روها ده‌ڵێت ئه‌م جوره‌ چالاكیيه‌ خوشه‌ویستی لایەنه‌كانی ترله‌ دڵمان ده‌چێنێت ، هه‌روەها به‌هره‌ی گه‌نجه‌كان  ده‌رده‌خات له‌م پرۆژه‌یه‌.

هه‌ندرێن ده‌ڵێت ئیمه‌ بیزاربوین له‌كه‌ش وهه‌وای داخراوئه‌م ئاهەنگانه‌ وه‌ك هه‌ناسەێكه‌ بۆ ئێمه‌ .

ئاهه‌نگه‌كە به‌ چه‌ند شیعرێكی نیشتمانی وگورانی به‌زمانی كوردی وعه‌ربی زیاتر دڵی ئاماده‌ بوانی خۆش كرد.

مونا خدر  كچێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ربه‌ ده‌لێت من كه‌ش وهه‌واكه‌م زور پێ‌ خوش بوو ، لە گەڵ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی لێره‌ن له‌رێگەی هونه‌رەوه‌ بە كلتورو وداب ونەریتی یەك ئاشنا دەبین، ئه‌وه‌ی دل خۆشم دەكات لێره‌ ده‌م وچاوه‌كان هه‌مو پی ده‌كه‌نن ودڵەكان خوشه‌ .

عومه‌رعادل كە گه‌نجێكی خه‌ڵكی فه لوجه‌یه‌ وله‌ناوه‌ندی لاوانی شه قڵاویه‌ ده‌ڵێت : یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ركییەكانی    ئه‌م پرۆژەیە هه‌مو چین ونه‌ته‌وه‌كان له‌ بابه‌تێك یان چالاكیەك كۆبكا تەوە‌ ، هه‌روەها گه‌نجەكان فیر ده‌كرێن چۆن بژین له‌گه‌ل لایەنه‌كانی تر وخۆیان بگونجێنن ڵه‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگەی خۆیان ، هە روەها وتی جێگای دڵخۆشیمانه‌ كه‌ هه‌ستمان نه‌كرد نامۆین له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان .

رێبوار سالم گه‌نجێكی قه‌زای خه باته‌ به‌ یه لڵای وت زور خۆشحالم كه‌ چین ونه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌بینم له‌ناو ئه‌م ناوه‌نده‌ وهه‌مویان لێره‌ دل خوشن.

ئایات عبدولقادر كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی قه‌زای خه‌باته‌ به‌ یه لڵای وت: زور جوانە به لامه‌وه‌ وەكو مرۆڤ هه‌موان به‌یه‌كه‌وه‌ بژین هونه‌ر كۆمان بكاته‌وه‌ وتا بتوانم به‌شداری ئه‌م جۆرە  چالاكیيانه‌ ده‌كه‌م وزۆر دڵخوشم كه‌ نەته‌وه‌ وئاینه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌بینم له‌ قه‌زای خه بات .

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ شایی وهه‌ڵپه‌ڕكێ ودل خوشی ئاماده‌بوان كوتایی هات له‌ كه‌ش وهه‌وایكی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر له‌ شوێنێك كه‌ هونه‌ر ئه‌وانی كۆكرده‌وه‌ .

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!