Find anything you need on Yalla

کەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی فەلوجە دەست پێدەکات؟

0

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپۆراسیۆنی سەربازی بۆ ڕزگارکردنی شاری فەلوجە  بە بەشداری هێزەکانی حەشدی شەعبی و شەڕکەرە عەشایەرە سونیەکانەوە دەست پێدەکات.

شاری فەلوجە کە بەهایەکی گەورەی  هەیە لای چەکدارانی داعش، ئێستا لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە و هێزی ئەمنییەکان  و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی ئەو شارە  دوای ئازاد کردنی قەزای رتبەوە بەشدارن.

قایمقامی فەلوجە ( سەعدون شەعلان ) بە یەڵڵای راگەیاند کە، ”شاری فەلوجە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە و ئەمڕۆ ڕێڕەوێکی مرۆیی لە ناوچەی (حسین) لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و بە بەشداریکردنی حەشدی عەشایەری کرایەوە و توانرا سەدان خێزان ڕزگاربکەن”.

جەختیشی کردەوە کە ” ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چوار لاوە بە بەشداری هێزە ئەمنییەکان  و سەربازانی هێزی عەشایریەوە ئەنجام دەدرێت وە هێزی حەشدی شەعبیش لە دەرەوەی شارەکەدا دەمێننەوە”.

ئاماژەشی بەوەدانبگ ” چەکدارانی داعش ژمارەیان کەمبۆتەوە و زۆربەی سەرکردەکانیشیان شارەکەیان بەجێهێشتوو پاش ئەوەی هێڵی هاوکارییانلەدەستدا”.

وە ئاماژەی بەوەشدا “چەکدارانی داعش لە فەلوجەدا زۆر لاوازبوون و هێزە ئەمنییەکانیش لە هەموو لایەکەوە فشاری زۆر دەکەنە سەریان” گوتیشی “هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئەمنی بۆ ئەو خێزانانەی کە ماونەتەوە لە ناوچەکەدا ” باسی لەوەشکرد کە ” هێزە ئەمنییەکان پێویستیان بە هەوڵێکی ئەندازیاری گەورە هەیە چونکە شاری فەلوجە بە تەواوی وێران بووە ”

کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی بۆ یەڵڵا گوتی ، ” دوێنێ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ گرتنەوەی شاری فەلوجە کۆبوونەتەوە”.

شایەنی باسە ١٣ گروپی سەر بە حەشدی شەعبی لە گەمارۆی سەر فەلوجە بەشداربوون کە ئەوانیش (سەرایەی عاشورا و هێزەکانی بەدر و بزوتنەوەی نجابا و کەتیبەی حیزبوڵا و سەرایەی خورسانی و عەسایبی ئەهلی حەق و سەرایای عەقیدە و تیپی عەباس و لیوای عەلی ئەکبەر و کەتائیبی سیدول شوهەدا‌ء و فیرقەی ئیمام عەلی و لیوای نەساڕ و سەرایای جیهاد لە کاتێکدا ”

کەریم نوری گوتیشی ” ڕزگارکردنی فەلوجە ئەرکێکی پێویستە چونکە مەترسی هەیە لەسەر ڕومادی و حبانیە و ناوچەکانی نزیک بەو ناوە “.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!