Find anything you need on Yalla

لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی فەلووجە ٧ ناوچە ئازادکران

0

 

سەلام زێدان- یەڵڵا / ئەنبار

 

هێزە هاوبەشەکانی سوپای عیراق لە سەرەتاکانی کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجەدا بەرەوپێشچونێکی باشیان بەخۆوە بینیوە بە جۆرێک حەوت ناوچەیان لەژێر دەستی رێکخراوی داعش دەرهێناوە.

سەعدون شەعلان، قائیمقامی فەلوجە بۆ “یەڵڵا” گوتی “ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنەکانی گرتنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری فەلوجە دەستی پێکرد و چەند ناوچەیەک ئازاد کران، بەڵام هێشتا ناوەندی شارەکە ئازاد نەکراوە” ئاماژەی بەوەشکرد کە “هێرشەکە لە سێ میحوەرەوە ئەنجام درا و مێحوەرێکی دیکە ترخانکرا بۆ رزگارکردنی ئەو خێزانانەی کە لە فەلوجەدا گەمارۆ درابوون”.

ئۆپەراسیۆنەکەش بە سەرپەرشتی هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و هیزەکانی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو. عەبدول ئەمیر ئەلشەمری، سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بە بەیەڵڵای گوت “هێزە هاوبەشەکان لە سێ میحوەری سەرەکی و لاوەکییەوە هێرشیان کرد و لە سەرجەم میحوەرەکانەوە سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێنا” گوتیشی “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆر بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کران”.

لە کاتێکدا حامد ئەلمالکی، فڕۆکەوان سوپا گوتی “هێزە ئاسمانییەکانی سوپ لە هێرشەکانی سەر فەلوجە بەرەوپێشچونێکی باشی بە خۆوە بینی و زیاتر لە ٢٢ هێرشی هەواییمان ئەنجامدا” گوتیشی “لە هەموو کاتژمێرێکدا دوو فڕۆکە بە ئاسماندا دەسوڕانەوە”.

گوتیشی “فڕۆکەکانی سوپا شەو و رۆژ کار دەکات و وەک پاڵپشتێکی بە‌هێز وایە بۆ هیزەکانی وشکانی و بەم نزیکانەش سەرکەوتن رادەگەیەنین”.

لە هەمان کاتدا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە یەڵڵای گوت “هێزە هاوبەشەکان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەرەوپێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە بە شێوەیەکی زۆر ورد بۆردومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشی کردووە لە فەلووجە” گوتیشی”هێزە هاوپەیمانەکانیش لە پێگەکانی داعشیان دەدا و پشتیوانی هیزە هاوبەشەکانیان دەکرد”.

جەختیشی کردەوە کە “”زانیاری زۆر وردی هەوڵگریمان بەدەست گەیشتووە کە پشێوی کەوتووەتە نێوان چەکدارانی داعش و ناتوانن خۆراگربن لە بەردەم هیزە هاوبەشەکاندا”. گوتیشی “هێزە ئەمنییەکانیش شوێنی ئامادەکرد بۆ پێشوازیکردن کەسانی سڤیلی ئەو ناوچەیە و پاڵپشتی پزیشکی بۆ دابین کردن”.

راجع عیساوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بۆ یەڵڵا گوتی “هیزە سەربازییەکان بەرەوپێشچونی باشیان بەخۆوە بینی لە هێرشی سەر فەلوجەدا و توانییان قەزای کەرمە بە تەواوی ئازاد بکەن” گوتیشی “حەشدی شەعبی لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا بەشداری نەکردوە و پابەندە بە رێککەوتنەکانی حەیدەر عەبادی و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کە لە چواردەوری شاری فەلوجەدا بمێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ژمارەی کەسانی سڤیل لە فەلوجەدا دەگاتە نزیکەی ١٠٠هەزار کەس و هێزە ئەمنییەکانیش پابەندن بە پلانە سەربازییەکەیانەوە بۆ پارێزگاریکردن لێیان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!