ئیتاڵیا 450 سەرباز بۆ موسڵ دەنێرێت
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند ” کۆمپانیایەکی ئیتاڵی گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکەی بردووەتەوە و، ئێمە 450 سەربازی خۆمان دەنێرین بۆ ئەوەی هاوشانی ئەمریکییەکان پارێزگاری لە بەنداوەکە بکەن”. کۆمپانیای تریفی ئیتاڵی گرێبەستێکی واژۆکردووە، تاوەکو بە بڕی 2 ملیار دۆلار بەنداوەکە نۆژەنبکاتەوە . ئەرکی ئەو سەربازانە بریتی دەبێت لە رێگریکردن لەوەی دووبارە بەنداوەکە بکەوێتەوە دەستی چەکدارانی داعش، ئەو سەربازانە رێخۆشکەر دەبن لە بەجێهێنانی کارەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە.
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشتر بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاندبوو، بەپێی بەدواداچوونەكانیان مەترسی لەسەر بەنداوی موسڵ هەیە و ئەگەری داڕمانی هەیە بۆیە” ئەركی حكومەتی فیدراڵە كار بۆ چاكردنەوەی ئەو شوێنانە بكات كە مەترسی داڕووخانیان لەسەرە”.