Find anything you need on Yalla

ئێران و سعودیە سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ حاجییانی ئێرانی

0

 

بەرپرسانی تاران بەشدارنەبوونی هاوڵاتییانی ئێران لە بەجێنەگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەخەنە ئەستۆی “ئەو کۆسپانەی سعودییە خستوویەتیە بەردەم هاولاتیانی ئێران” ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکرایان کرد کە هاوڵاتییانی ئێرانی ناتوانن گەشت بکەن بۆ مەکە لە پێناو بەجێگەیاندانی مەراسیمی حەج کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات.

لە وەڵامی ئەم راگەیاندنەشدا وەزارەتی حەج لە ریاز ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران سەرکەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاودا پاش دوو رۆژ لە کۆبوونەوە و مەرجەکانی ئێران بە هیچ جۆرێک جێگای قبوڵ نەبوون.

پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کانونی دووەم و پاش لە سێدارەدانی شێخ نەمر پیاوی ئاینی شیعە  بە بیانوی تیرۆر وەستێندرا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!