Find anything you need on Yalla

ئەلفابێت، ئەپڵی وەک گەورەترین کۆمپانیای جیهان تێپەڕاند

0

کۆمپانیای ئەلفابێتی خاوەنی گووگڵ، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی ٥٧٠ ملیار دۆلار

دوێنێ کۆمپانیای ئەلفابێت، توانی پێش کۆمپانیای ئەپڵ بکەوێت و ببێت بە یەکەم گەورەترین کۆمپانیا لە جیهاندا لە رووی سەرمایەوە.

بەهای کۆمپانیاکە لەبازاڕی پشکەکاندا لە ئێستادا دەگاتە نزیکەی ٥٧٠ ملیار دۆلار، بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ کە بەهاکەی دەکاتە ٥٣٥ ملیار دۆلار، کۆمپانیاکە توانیویەتی ٢٠٠ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت لەو کاتەوەی کە پێکهاتەی کۆمپانیای گووگڵ گۆڕدرا و بوو بە ئەلفابێت ٦ مانگ لەمەو پێش.

گووگڵ و کۆمپانیاکانی لە ژێر باڵی گووگڵ کاردەکەن، وەک (یوتیوب و گووگڵ ماپ و ئەندرۆید) زۆرترین داهات بۆ کۆمپانیای ئەلفابیت پەیدا دەکەن. کۆمپانیاکای دیەکەی سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی ئەلفابێت، زیاتر لە بواری تەکنەلۆجیا کار دەکەن و داهاتێکی ئەوتۆیان نییە. بۆ نمونە؛ “Project Skybender” تەکنەلۆجیای Google Titan (گووگڵ تایتان) بەکاردەهێنێت کە لە لایەن Titan Aerospace ەوە دروست کراوە. ئەم پرۆژەیە ئامانجی گەیاندنی G١٠ ئینتەرنێتە لە رێگای شەپۆلی کورتەوە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی تایتانی بێ فڕۆکەوان کە وزە لە خۆرەوە وەردەگرێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!