Find anything you need on Yalla

ئەمریکا ستاییشی ئازادی ئایینی دەکات لە کوردستان

0

کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمریکا ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان لەئاستێکی زۆر باشدایە و هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە بەرزدەنرخێنین.

ئەو کۆمیسیونە نێودەوڵەتییە ئەمریکییە کە دوو مانگ سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆڕتێک بووە لەسەر ئازادی ئایینی لەنێوخۆی وڵاتاندا و ئێستا ئەنجامەکەیان ئاشکراکردووە دەڵێن”سەرەڕای چەند رەخنەیەک بەڵام ئازادی ئایینی لە کوردستان لە ئاستێکی باشدایە”

لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوو تیمێکی کۆمیسیۆنەکە و لەدەرەنجامی راپۆرتەکەیان دا فرەچەشنی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەرزدەنرخێنن.

لێکۆڵەرانی ئەندام لەو کۆمیسیۆنە رایانگەیاندووە “ئێمە دەزانین هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی فرەچەشنی عێراقە و پێکهاتەی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی تێدا هەیە”

راپۆرتەکە بێ  رەخنەو سەرنجیش نەبوو لەسەر هەرێمی کوردستان و تیایدا هاتووە”لەلایەن هەندێک لە پێکهاتەکان  ئاگادارکراونەتەوە کە کوردی سوننی دەرفەتی زیاتریان بۆ رەخسێنراوە لە رووی دەستخستنی پێویستیە مرۆیی و هەندێک جۆری دیکەی خزمەتگوزاری و لەلایەکی دیکەوە هەندێک مەسیحی و شەبەک گازندەی ئەوەیان کردووە کە ئەوان لەو لایەنەوە دوای کوردی سوننی دێن”

بەڵام وەک لێکۆڵەرانی ئەو کۆمیسیونە دەڵێن هەبوونی چەند وردە سەرنج و تێبینیەک لەوبارەیەوە مانای ئەوە نییە هەوڵەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی بۆ پێکەوەژیان و نەتەوە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لەو ناوچەیەدا نادیدە بگیرێن .

کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی سەر بەحکومەتی ئەمریکی و کۆنگرێسی ئەو وڵاتەیە و ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە و ٩ ئەندامی هەیە کە پێنج لەو ئەندامانە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەستنیشان دەکرێن و چوارەکەی دیکەش لەلایەن کۆنگرێسەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!