Find anything you need on Yalla

ئەمڕۆ نادیە موراد لە هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی بەشدار دەبێت

0

 

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندی  نێودەوڵەتی سەر بە حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند کە هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت بۆ دادگاییکردنی تەندڕەوانی داعش و ئەمڕۆش یەکەم رۆژی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت لە شاری نیویۆرک و ئەم هەڵمەتە لەم کۆبوونەوەیە ڕادەگەیەنرێت.

هەڵمەتەکەش ناوی ” ڕادەستکردنی داعش بە دادگا” دەبێت و بۆریس جۆنسۆنی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا و هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەلجیکا و نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ وئەمەل کڵۆنی پارێزەر وداکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و نادیە موراد باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن لە کۆبوونەوەکە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ڕایگەیاند کە ئامانج لە هەڵمەتەکە دەستەبەرکردنی یەکسانییە بۆ هەموو قوربانییانی داعش و هەوڵی یەکخستنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە هەوڵەکانی داعش لە ئاژاوە نانەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە حکومەتی بەڕیتانیا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە ئەرکی بەڕیوەبردنی ئەم دۆسیەیە بگرێتە ئەستۆ.

بەریتانیا  لەو هەڵمەتە بەشدارە كە لەلایەن  ئەمریكا رێکخراوە دژ بە رێکخراوی داعش لە هەریەک لە عێراق و سوریا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!