ئەنجامدەری هێرشەکەی ئەڵمانیا گەنجێکی بە رەگەز ئێرانی بووە

0

پۆلیسی شاری میونشنی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سازدرا ئاشکرایکرد ئەنجامدەری هێرشەکەی دوێنێی میونشن کە بووە هۆی کوشتنی ١٠ کەس و برینداربوونی ١٦ کەسی دیکە کەسێکی بە رەگەز ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بووە و دەستبەجێ پاش ئەنجامدانی هێرشەکە خۆی کوشتووە.

فەرماندەی پۆلیسی شاری میونشن لە ئەڵمانیا لەو کۆنگرەیەدا ئاماژەی بەوەکرد کە “بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی تا ئێستا ئەنجاممان داون دەرکەوتووە کە ئەنجامدەری هێرشەکە کەسێکی ١٨ ساڵی بە رەگەز ئێرانییە و ماوەی دوو ساڵە لە ئەڵمانیا  ژیان بەسەر دەبات”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەو هێرشبەرە تەقەکانی لە رێگای دەمانچەوە ئەنجامداوە و هیچ جۆرە چەکێکی گەورەی لە هێرشەکەدا بەکارنەهێناوە”.

بە پێی دواهەمین ئامار لەسە هێرشەکەی شاری میونشنی ئەڵمانیا ١٠ کەس کوژراون و ١٦ کەسیتریش بریندار بوون. پاش ئەنجامدانی هێرشەکەش هێرشبەرەکە خۆی کوشتووە.

شەوی هەینی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی ئەڵمانی بەرەگەز ئێرانی هێرشی کردە سەر بازاڕێکی شاری میونشن و تەقەی لە خەڵکی نێو بازاڕەکە کرد کە لە نزیک فرۆشگای ماکدۆناڵد کۆبووبوونەوە.

0,,19422326_401,00
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!