Find anything you need on Yalla

ئەنجامى کۆتایی ڕیفراندوم ڕاگەیەندرا

0

ئەمڕۆ (سێشەممە) 10-10-2017 ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی ریفراندۆمی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکەش رێژەی دەنگی بەڵێ 92.27% و رێژەی دەنگی نەخێریش 7.27% بووە، و ژمارەی بەشداربووانیش سێ ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بووە.
هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە دەنگی پوچەڵ 219 هەزار و 990 دەنگ بووە و دەنگی دروستیش 3 ملیۆن و 85 هەزار و 925 دەنگ بووە.
لە 25 ی ئەیلولى ڕابردوو سەرباری ناڕەزایی لە سەر ئاستی ناوخۆی هەرێم، عیراق و ناوچەکە و نیگەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێم و ناوچە دابڕاوەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!