ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر رێگریی لە فرۆشتی کارگەی غازی هەولێر دەکات

0

هەولێر-یەڵڵا
لە ٤٦ مین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-١٤-٢٠١٧ ئەنجامدرا، تاوتوێی فرۆشتنی کارگەی غازی هەولێر کرا و، ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ناڕەزایی خۆیان پیشاندا بەرامبەر بڕیاری فرۆشتنی کارگەکە بە کەرتی تایبەت.
مانگێک بەر لە ئێستا لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە یاداشتێکیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کردبوو، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بڕیاری فرۆشتنی ئەم کارگەیە دەربڕی بوو.
نافیز ناوبردانی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەکان لە لێداوانێکی تایبەت بۆ یەڵڵا گوتی ” ڕۆژانە ٨٠٠٠ خێزان سوومەند دەبن لەم کارگەیە کە ئێستاش بە نرخی گونجاو بوتڵی غاز بە خەڵک دەفرۆشرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم کارگەکە بفرۆشێتە کەرتی تایبەت هەم نرخی غاز بەرز دەبێتەوە و هەم قۆرغ کاریی تێدا دەکرێت”.
بەپێی خەمڵاندنی حکومەت ئەگەری ئەوە هەیە بە نرخی ٦ملیار دینار کارگەکە بفرۆشرێتە کارتی تایبەت.
کارگەی غازی هەولێر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر و رووبەری ٤٠ دۆنم زەوی بۆ دابینکراوە، ئێستا بەرهەمی رۆژانەی ئەم کارگەیە پڕکردنەوەی زیاتر لە هەشت هەزار بتڵ غاز دەبێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!