Find anything you need on Yalla

ئەگەر بەسراوی بای چیت دەکرد؟

0

چاڵاکوانانى عێراق هاشتاگی #لوـکنت ـبصريا (ئەگەر بەسراوی بای) بڵاودەکەنەوە

دواى کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە سێ مانگی رابردوو بەهۆى پێکدادانەکانى نێوان عەشیرەتەکانى بەسرا، کێشە ئەمنیەکانى بەسرا ئێستا قوڵتر بۆتەوە بەهۆى دروستبوونى شەرە قسە لەنێوان سەربازانى سوپای عێراق و چەند ئەندامێکی میلیشیاکان.

میلیشیاکان هەڕەشەى هەڵوێستى توندتر دەکەن ئەگەر بەرپرسی ئۆپۆراسیۆنەکانى سوپا کە بەرپرسە لە دووبارە گەراندنەوەى ئاسایش بۆ بەسرا داوای لێبوردنیان لێ نەکات. ئەم میلیشیایانە رایانگەیاند کە ئەنجومەنێکی یەکگرتوویان پێکهێناوە و بەشێوەیەکى ئاشکرا هەڕەشە لە سوپا دەکەن. ئێستا تەحەداییەکى گەورە لەبەردەم سوپا هەیە بۆ دووبارە گەراندنەوەى سەقامگیری لە بەسرا. جگە لەمە تەحەداییەکى گەورەتر هەیە بەرەدەم ئەوانەى کە باوەڕیان بە سەروەری یاسا و دەسەڵاتى دەوڵەت هەیە لە بەرامبەر ئەوانەى کە باوەڕیان بە پرۆژەى میلیشیاکان هەیە.

#لوـکنت ـبصريا (ئەگەر بەسراوی بواى) هەشتاگێکە کە لەلایەن عێراقیەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاری دەهێنن بۆ پاڵپشتیکردنى سوپا و دووبارە گەراندنەوەى سەقامگیری بۆ شارە کە خەریکە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت دەردەچێت. ئەگەر شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەکان بچێتە دەرەوە ئەوا ترسناکی لەدەستدانى لە لەدەستدانى موسڵ زیاترە چونکە زۆربەى نەوتى عێراق لەم شارەیە.

ئەمەش رای بەشێک لە عێراقیەکان کە بە بەکارهێنانى هاشتاگی (#لوـکنت ـبصريا) پشتیوانى خۆیان بۆ سوپا دەربڕیوە:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!