Find anything you need on Yalla

باخەکەی باوکم خەڵاتکرا

0

کورتە فیلمی کوردی ” باخەکەی باوکم” لە ڤیستیڤالی نێوەدەوڵەتی کورتە فیلمی کەنەدا خەڵاتی باشترینی وەرگرت.

فیلمی باخەکەی باوکم لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ” شوان عەتووف” کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە و هەریەک لە ” شانۆ عومەر و کامەران مەنسوور و بەهائەددین عزەبانی و شاڵاو جەمال” ڕۆڵیان تێدا گێراوە.

ئەم فیلەمە  ماوەکەی ١٣ خولەکە و سوود لە هۆنراوەیەکی جەلالەددین ڕۆمیی وەرگیراوە و باس لە گەنجێکی کورد دەکات کە دەچێتە ڕیزی گرووپە جیهادییەکان و دواتر تووشی شلەژانی دەروونی  و ڕاڕایی دێت  و هەست بە ململانێ لە نێوان باخ و گوڵ و بیروباوەڕی سۆفیگەریانەی باوکی و کردەکانی تۆقاندن و سەربڕین دەکات کە ئەمیرەکەی ئەنجامی دەدات.

ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کەندا یەکێکە لە ڤیستیڤاڵە گرنگەکانی سینەما لە کەندا و بەهۆی گرنگی بابەبەتی فیلمەکە وابڕیارە کورتە فیلمی ” باخەکەی باوکم” لە بۆنەی تریش لەم کەنەدا نماییش بکرێت.

پێشتریش ئەم کورتە فیلمە بەشداری ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کامێرای عەرەبی کردووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!