هەر کەسێک بارکۆدی بایۆمەتریی نەبێت مووچەی مانگی تەمموزی رادەگیرێت

0

سیستمی بایۆمەتری گەیشتۆتە قۆناغی وردبینی و بەراوردکردنی ناوە تۆمارکراوەکان و مووچەی مانگی تەمموزیش بەپێی ئەو سیستمە دابەشدەکرێت، و هەر کەسێک بارکۆدی بایۆمەتریی نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت.
لە چەند مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی بایۆمەتری راگەیاند بۆ کۆنترۆڵکردن و وردبینی کردن لە لیستی ئەو کەسانەی لە هەردوو بواری سەربازی و مەدەنیدا مووچە وەردەگرن، و تا ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس خۆیان لەو بنکانەی بایۆمەتری ناونووس کردوە کە بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
ئێستا تۆمارکردنی مووچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتری داخراوە و قۆناغی وردبینی و بەراوردکردنی ناوەکان بە مەبەستی پاکتاوکردنی لیستی مووچەخۆران و ئامادەکردنی لیستێکی بێگەرد دەستیپێکردوە و مووچەی مانگی تەمموز (7) ی فەرمانبەرانی کەرتی شارستانی (مەدەنی) لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەشدەکرێت، هەر کەسێکیش بارکۆدی بایۆمەتریی نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدان، لە رێگەی سیستمی بایۆمەترییەوە حکومەتی هەرێم و بەتایبەتی وەزارەتی دارایی خاوەنی داتایەکی ڕاست و تەندروستە، لە داهاتووشدا دابەشکردنی مووچە ئاسانتر دەکات، تەمویل کردنی گەنجینەکان خێراتر و پوختە تر دەکات، ئەم سیستەمە هاوکارێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستکاری مووچەی مووچەخۆران بکرێت.
هەر کەسێک پارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، ئیتر لە ڕێگەی ئەو سیستەمەوە وەریدەگرن، زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆر ناویان تۆمار کراوە.
تا ئێستا پرۆسەی بەراورد و وردبینی کۆتایی نەهاتووە،ونەزانراوە چەند کەس کەمیکردوە و نەشزانراوە چەند داهات دەگەڕێتەوە، بڕیارە دواتر بە ئاماری رەسمی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێن کە دوو مووچە و زیاتریان هەبووە دەریشدەکەوێت چەندێک داهات دەگەڕێتەوە، و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریان لەسەر دەدات کە چیان بەرامبەر بکرێت.
پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای بایۆمەتری ئامادە بێت بۆ ئەوەی بایۆمەتری لە کەرتی تایبەتیش جێبەجێ بکرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە دەرنەچووە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!