Find anything you need on Yalla

برۆکسڵ: ئەمریکەک لە سێ تەقینەوەدا رزگاری دەبێت

0

ئەمریکییەکی موژدەبەر کە ئەندامی یەکێک لە مەزهەبە ئەمریکیەکانی ئایینی مەسیحیەتە، لە یەکێک لە تەقینەوەکانی دوێنێی شاری برۆکسڵدا بریندار بوو. پێشتریش هەمان کەس لە تەقینەوەیەکی دیکە لە کاتی ماراسۆنی بۆستن لە ساڵی ٢٠١٣دا رزگاری بووە و تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش لە تەقینەوەکانی پاریس رزگاری بووە.

مەیسۆن وێڵسی ١٩ ساڵ لەگەڵ ٣ هاوڕێی دیکەی کە لە هەمان کەنیسەدا پێکەوە کار دەکەن بریندار بوون. باوکی وێڵس بە ABC راگەیاند: “ئەمە سێیەمین کردەوەی تیرۆریستیە کە کورەکەم لێی نەجاتی بێت. ئەمە سێیەم جارە هەمان ئەندامی خێزانەکەم لە تەقینەوەی خۆکوژیدا بەردەکەوێت. ئێمە لە دنیایەکی مەترسیداردا دەژین و هەموو کەس دڵسۆز نیە.”

هەروەها سەرەک قەشەی کەنیسەی ئوتا‌، بۆند سکۆت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵThe New York Daily Newsدا رایگەیاند: “وێڵس یەکێکە کە باشتر لە هەموو کەس دەتوانێت بەرگەی ئەم کارەساتانە بگرێت. ئەو یەکێکە لەو گەنجانەی کە دەتوانێت ئەمە بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ ببینێت.”

لە تەقینەوەکانی دوێنێی برۆکسڵدا، نزیکەی ٣١ کەس گیانیان لە دەست داوە. هەروەها گروپی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی هەر سێ تەقینەوە خۆکوژییەکانی فرۆکەخانە و وێستەگەی شەمەندەفەری برۆکسڵیان گرتە ئەستۆ.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!