بزانە سبەینێ گەرمترە لە ئەمڕۆ و کامە شار فێنکترە؟

0
کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی وەرزیی ساڵانە لە سەر کوردستان بەردەوامە، پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینى دەکات، سبەینێ (یەکشەممە) گەرمتر بێت لە ئەمڕۆ شەممە.
بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک دەبێت، کە دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، لە هەولێر 44 پلە دەبێت، دهۆکیش 43 پلە دەبێت، سلێمانیش نزمترین دەبێت، کە 41 پلەی سیلیزییە.
لەبارەی نزمترین پلەی گەرمای سبەینێش، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە و 25 پلەی سیلیزی دەبێت. پاشان دهۆک دێت بە 26 پلە، کەرکوک 27 پلە دەبێت و هەولێریش نزمترین پلەی 28ی سیلیزی دەبێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!