Find anything you need on Yalla

   بەرنامەی صدمة ڕاستی یە یان دروست کراو؟

0

دوای ئەوەی بەرنامەی صدمة ناوبانگێکی بێ وێنە ویەکجار خێرای دەرکرد، هەندێک دەزگای ڕکابەرهەوڵی دۆزینەوەی کەم وکورتییان دا لەم بەرنامەیە وچەند تۆمەتێکیشیان خستە پاڵی، یەکێک لەم تۆماتانەش ئەوە بوو گوایە ئەم بەرنامەیە هەوڵی ستاییش کردنی هاوڵاتیانی عێراقی داوە، جگە لەوەی ئەم بەرنامەیە بەوە تۆمەتبارکرا کەڕاستی نییە بەڵکو دروست کراوە.

هۆکاری ئەم تۆمەتانەش دەرکەوتنی یەکێک لەبەشداربووان بوو لەبەرنامەیەکی تری مانگی ڕمەزان، ئەمەش هانی ڕەخنەگرانی دا تاوەکو بەگومان بن لە ڕاستی ڕووداوەکانی ئەم بەرنامەیە کەبانگەشەی ئەوە دەکات کەسەرجەم ئەوانەی لەم بەرنامەیە دەرکەتوون کەسانی ئاسایین و بەکامێرای شاراوە ڕوداوەکان تۆمارکراون.

ئەم بابەتە رۆژی سێ شەممە لەبەرنامەی ( تفاعلکم) لەکەناڵی ئەلعەرەبییە کە (سارە دندراوی) پێشکەشی دەکات وروژێنراو و (ئەوس شەرقی)ی دەرهینەری ئەم بەرنامەیە گوتی ” ئەم بەرنامەیە لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی تۆمارکراوە وئێمە پێشوەختە هیچ یەکێکمان نەناسیوە لەوانەی دەرکەوتوون  “.

ڕوونیشی کردەوە کە ” بەڕێکەوت یەکێک لەو حەلقانەی بەر لە ٥ مانگ تۆمار کرا، گەنجێکی تیایدا بەشداربوو کەدوای تەواو بوونی بەرنامەکە داوی لەیەکێک لەهاوکارانمان کردبوو یارمەتی بدات تاوەکو لەبواری نواندن کاربکات، دیاربوو ئەم هەلەی بۆ ڕەخساو ولەیەکێک لەکارە درامییەکان دەرکەوت”.

دواتر ئەوس باسی ئەوەی کرد کەئەوان هیچ هەوڵێکان نەداوە بۆ موجامەلەکردن و باشتر دەرخستنی هاوڵاتیانی عێراق، چونکە هەڵوێستی هاوڵاتییانی سەرجەم ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کەلەم بەرنامەیە بەشداربوون جێگای ڕیز و ستایش بووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!